»  پەڕەموچ
شەونمی رەنج
ئارام مەلا عومەر





خۆری ئاواتەكانم هەرگیز
 ئاوانابێ لەدیدەكانم
 من ڕێواسی درزی تاشەبەردەكانم
لەنائومێدی باڕندەفەفری چیادا
سەوزدەبمەوە
تەمەنێكە بەكێوی هیوادا
هەڵدەگژێم
شەكەتی ئەونشێوانە
لەنیوەی ڕێگا نام وەستێنێ
چونكە ئاسۆیەكم هەیە بۆژیان
شەونمی ڕەنجم 
باخچەساواكەم گەشتردەكات
بۆیەلەدووای هەموهیلاكیەك
شەپۆلی خۆشەویستیان
ئامێزم پڕدەكات لەئارامی
قامكی ناسكە رێواسم
هەرگیز وشك هەڵناگەڕێ
شانەیەبۆقژەئاڵتونیەكانی پایز
هەوەرینی هەرگەڵایەك
هەنگاوێكم نزیك دەكاتەوە
لەوەرزی بەهار


‌ 329 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:52:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved