نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
شەوچەرەی هەژارێكی یاخی
شاهین غەریب


بۆ دڵدارەكان.
هۆ دڵدارەكان....
هەمووتان ببن بە عاشق
كوڕ وكجان پۆلێ لە دەستەی دڵداران
پیرە دڵتەڕەكان پیاوە ڕیش سپیەكان
تۆی خوێندكار لەگەڵ بیركاری
تۆ مامۆستای تەقاود...
لەگەڵ پۆل، گۆڕەپان و
یەكپۆشی و ئاڵا وداروپەنجەرەو
تەباشیرو تەختە و قەڵەم ودەفتر
تۆی سەرخۆش.....
بێ هۆش لەگەڵ خەیام وگۆزەو
مەیخانەو پیاڵە بێرو ساقی
دڵتان بە پێكێ شەرابی یارو ئارەقی 
نێو مەمكەكانی تەڕەكەن.
تۆی سەرباز، لەگەڵ پینەدۆزو
بزمارفرۆش وباورووت وتفەنگ وشمێرو
سەركردە ونشتیمان وسنوور،
شێخ ومەلا ئێووە لەگەڵ كەڵەشێرەكان 
منارەی مزگەوتەكان پڕكەن لە نیدای عشق
چۆلەكەو مەلەكان ئێوەش لەگەڵ
گوێسووانەی خانووە قووڕەكانی لادێ 
ئاشت ببنەوە وپاتان لە سەقفی 
دیواخانەكان ڕاكێشن و جیقنەپیسای بكەن
كۆمەڵانی جوتیاروپشیوەر ئێووەش
لەگەڵ با. لۆرەو تۆدان تۆدان.
گاجووت وبێڵ وپاچ وڕم .ئاوازی
بنچینەی ژیان بڵێنەوە
عاشقەكان ئێوەش لە سەرسەكۆی
بن دارتووەكە و سپیلی دارەكان و
خەت وخاڵ بۆیەك بكووتن بە هێوواشی.
یەكتر ی ئازار مەدەن به دابڕان
ئێوەش كچان لەسەر كانی بڕوا بەكچە ئاغا
مەكەن هەوریەكانتان بدەن بە مەعشووقەكانتان
سەركردەكان ئێووەش لەگەڵ میللەتی
چەوساوە وهەژار یەك بگرن
با بەتێكڕا لە كوردستانی خوا یەك بگرین و
بڵێن گەورەم دڵدار هەستەوە
"ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی كوردزمان"...

‌ 503 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:53:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved