نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
گەنجان و ژنان پیرۆزبایی 18 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەواڵ دەكەن



ناسیح شوانی بەرێوبەری لاوان و وەرزشی كەركوك: بەردەوام چاوەڕێی دەرچوونی هەواڵ دەكەین
"رۆژنامەی هەواڵ یەكێكە لەو رۆژنامانەی بە ئاسانی دەگەیشتە دەستمان و خوێنەری بەردەوامی بووین و زۆر بە ئاسانی دەگەیشتە دەستمان".: "ئەو هەواڵانەی دەربارەی وەرزش و لاوانە پێش ئەوەی ئێمە خۆمان بڵاوی بكەینەوە یان پێمان خۆش بێ بڵاویكەینەوە هەواڵ گرنگی پێداوە و زۆر بە دڵسۆزانە بڵاویكردوەتەوە و ئێمەش بەوە دڵخۆشبووین و بەردەوام چاوەڕێی دەرچوونی هەواڵ دەكەین". "پێشنیازی منیش بۆ ئەو رۆژنامەیە ئەوەیە كە وەكو پێشتر بتوانرێ بە دەستمان بگات و ئەگەرچی ئاگادارین رەنگە ئەزمەیەك هەبێت بەڵام خەڵك هەیە پێی ناگات و هەربۆیە رۆژنامەكە پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێ و زیاتر بڵاوەپێبكرێ".

خانمە شاعیر روبار زەنگەنە:
دەستخۆشی لە تەواوی ستافی هەواڵ دەكەم و رۆژنامەیەكی تایبەتە لە شارەكە كە گرنگی بە هەواڵ و بابەتی سیاسی و ئەدەبی و هونەری و كۆمەڵایەتی و تەنانەت هەمەرەنگیش دەدات هیوام بەردەوامی درێژەدانە بە تەمەنی رۆژنامەكە”. “هەواڵ گرنگی بەهەمو بوارێك دەدات بەڵام پێمان خۆشە زیاتر بابەتەكانی لۆكاڵی بكاتەوە لە پرسەكانی رۆژانەی كەركوك لە هەر بوارێكی وەك سیاسی و ئەدەبی و هونەری چونكە پێویستە تواناكانی ئەم شارە دەرخەین و پرسە جیهانییەكانیش ئەوا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ماڵپەڕ هەیە و لەوێ دەتوانرێ كاری لەسەر بكرێت چونكە رۆژنامەكە دیاریكراوە و تایبەت بە پرسە ناوخۆییەكان بێت باشترە".

نێرگز قادر پێشكەشكار: جێگەی دەستخۆشییە هەواڵ بتوانێت لە هەموو دۆخێكدا لەگەڵ كەركوكیەكان بێت
"هەواڵ شوێنێك بووە بۆ من كە هەمیشە بابەتەكانمی تیا بڵاو بكەمەوە و جێگەی دەستخۆشییە كە بتوانێت لە هەمو دۆخێكدا لەگەڵ كەركوكیەكان بێت،بەهیوام زیاتر پەرەی پێبدرێت و زیاتر بابەتی گەرمتر و گەنج و بابەتی كۆمەڵایەتی لە خۆی كۆبكاتەوە، هەواڵ تاكە رۆژنامەی شارەكەیە و سەربەخۆیانە قسە ئەكات بەهیوام بەرەوپێشتر ببرێت و پەرەی پێبدرێت".

هونەرمەند نەژاد نەجم: هەواڵ گەورەترین سەرمایەی نوسین و گەنجینەیەكی گەورەیە بۆ نوسەرەكانی شاری كەركوك 
"سەرەتا یادی دامەزارندنی تاكە رۆژنامەكەی كەركوك پیرۆزبێت كە كەركوك سەربەرزە هیچ كات لە داهینان و كار جوان بێ بەش نەبووە، دەزگای هەواڵیش بۆ كەركوكێكان جێگای شانازیە كە لەسەر ئاست هەریمی كوردستان یەكێكە لە رۆژنامەكان سەرجەم قەیران و ئاڵوزی و ناخۆشێكانی بڕیوە و نەوەستا"، "دەزگای هەواڵ گەورەترین سەرمایەی نوسین و گەنجینەیەكی گەورەیە بۆ نوسەرەكانی شاری كەركوك بەتایبەت ئەم دەزگایە بووە قوتابخانەیەكی باش بۆ نوسەر و وزەی گەنجان و رۆژنامەنوسەكان، لە هەموشی گرنگتر ئەوەیە دەزگای هەواڵ لە رێگەی رۆژنامەو سایتەكەیەوە توانی پانتایەكی گەورە چالاكیەكان بلڵاوبكاتەوە دەنگی گەنجان و شانۆكاران و هونەرمەندان و نوسەران بگەیەنێتە خوێنەران ئەمە جێگای بایەخی ئێمەیە": "پیشنیاری ئێمەش ئەوەیە ئەم دەزگایە یەكەم كاری لە ساڵیادی گۆڤارێكی هونەری بێت یان گەر گۆڤارێكی شانۆیی كە ئێستا تەنانەت لە عێراق و كوردستان بوونی نیە ئەبێتە جێگای بایەخێكی گەورەی هونەرمەندان گەر ئەمە بكرێت زۆر هەنگاوێكی مەزنە لەگەڵ سەركەوتنی گەورەتر".

‌ 563 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:55:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved