»  وەرزش
هەڵبژاردەی كچانی كەركوك شوێنێكی بۆ راهێنان دەستناكەوێت


 

 

بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولی پاریزگاكانی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردەی تۆپی پێ كچان كەركوك دروستكراو راهێنەرەكەشی دەڵێت:” یاریگایەكمان  دەست نەكەوت بۆ راهێنان”.

قاسم جەمیل، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی كچانی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی “ لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی كەركوك راسپێردراین بۆ سەرپەرشتیكردن و پێكهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كەركوك بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی  هەڵبژاردەی پارێزگاكانی هەرێم”.

باسی لەوەشكرد:” ماوەیەكە  دەستمانكردووە بە ئامادەكارییەكان و لە پێكهێنانی تیپەكە بە شێوەیەكی سەرەكی پشتمان بە تیپی هەڵبژاردەی پەروەردەی  كەركوك بەستووە”.

قاسم جەمیل ئاماژەی بۆ گرفتەكانی بەردەمی ئامادەكارییەكانیان كردو  وتی “ گرفتی سەرەكیمان نەبوونی هۆڵی داخراو بوو بۆ راهێنانەكانمان كە بەهۆی پلەی بەرزی گەرماوە ناتوانین لە یاریگا كراوەكان راهێنان بكەین  “.

ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەشكرد:” بڕیارە لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی كەركوك كۆبونەوەیەك ئەنجامبدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردەكە”.

‌ 445 جار بینراوه‌
7/8/2018 10:20:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved