»  وەرزش
فێرگەیەكی تایبەت بە بالەی كچان لە كەركوك دادەمەزرێت




فێرگەیەكی تۆپی بالە بۆ كچان  لە كەركوك دادەمەزرێت و راهێنەرەكەشی دووپاتیدەكەتەوە ئامانجیان فراوانكردنی بناغەی یارییەكەیە لە نیو كچانی كەركوك .
ئەڤین فەخری، راهێنەری فێرگەكە بۆ (هەواڵ) وتی “ فێرگەكەمان سەر بە یەكەی چالاكی خوێندنی كوردییە لە پەروەردەی كەركوك و كەرەستەو پێدوایستیەكانیشی هەر ئەوان  دابینیان كردووە “ 
هەروەها وتی”  فێرگەكە ستافێكی یەكەی چالاكی وەرزشی سەرپەرشتی دەكات كە پێكهاتووە لە مامۆستایان سەمین یاسین و فەخری هاوار “.
ئەڤین ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” چەند ئامانجێكیان لە كردنەوەی فێرگەكەدا هەیە لەوانە فراوانكردنی بناغەی یارییەكە لە نێو كچانداو هەروەها سوود وەرگرتن لە یاریزانانی فێرگەكە بۆ پێكهێنانی تیپەكانی كچان بۆ یەكەی چالاكی خوێندنی كوردی “.
ئەوەشیخستەڕوو:” لە ئێستادا 20 كچە یاریزان هەفتەی دوو رۆژ لە خوێندنگەی عوسمان فەرەج راهێنان  دەكەن “.
ئەو راهێنەرە داواش لە  دامودەزگاو خەمخۆران وەرزشی كەركوك دەكات دەستی هاوكاری بۆ فێرگەكە درێژ بكەن  بۆ ئەوەی ببێتە مایەی بەردەوامی و پێشكەوتنی یاریی بالە لە شارەكە.

‌ 136 جار بینراوه‌
7/8/2018 10:21:19 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved