»  کوردستان
 دانانی گومرك لە نێوان كەركوك هەولێر نیگەرانی لێدەكەوێتـەوە



بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی دانانی گومرگ لە نێوان كەركوك و هەولێر، دابڕانێكی دەروونی لە نێوان هاوڵاتیانی كەركوك و هەرێم دروست دەكات .
فەخرەدین محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”دانانی بازگەی گومرك دابڕاندنێكی دەروونی لە نێوان هاوڵاتیانی كەركوك و هەرێمی كوردستان بەگشتی و  هەولێر بەتایبەت دروستدەكات”، ئەوەشیخستەڕوو:”خاڵێكی نەرێنیە بۆ بابەتی جێبەجێكردنی ماددەی 140 و گەڕانەوەی كەركوك بۆسەر هەرێمی كوردستان، بۆیە حەق نەبوو حكومەتی هەرێم لە گفتوگۆكاندا بەو خاڵەی حكومەتی عێراق رازیبوایە”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان،  ئەو مەرجانەی حكومەتی عێراق لەكاتی كردنەوەی رێگای سەرەكی كەركوك هەولێر گرتویەتیەبەر سیاسەتی هەڵەی ریفراندۆمە كە وایكردووە عێراق ئەو مەرجانە بسەپێنێت، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە رێگای ئابوریشەوە كە ئەو گومركە دادەنرێت نرخی كەلوپەل و شمەكەكان زیاد دەكات لەسەر هاوڵاتیانی كەركوك”. 
فەخرەدین محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”راستە كەركوك ناوچەیەكی جێناكۆكەو لەچوارچێوەی ماددەی 140 دایە، بەڵام هاوڵاتیان هەرگیز وا مامەڵەیان نەكردووە لە هەرێم جیای نەكردۆتەوە، بەڵام بە دانانی ئەو گومركە دەیكاتە ئەمرێكی واقع و دەیخاتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان”، روونشیكردەوە:”لە دانوستاندن و گفتوگۆكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی و مەرجی بەشداریكردنی لە حكومەتی عێراق كێشە و گرفتەكانی كەركوك  یەكێكە لە خاڵە گرنگ و ستراتیژییەكانی”.  

‌ 903 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:14:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved