نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
كورد پۆستەكانی نەینەواشی لەدەستداوە




هاوشێوەی كەركوك كورد چەندین پۆستی گرنگ لە سنوری پارێزگای نەینەوا لە دەست دەدات و بەرپرسێكی یەكێتیش دەڵێت:” لە ئێستادا لەرووی سەربازی و ئەمنی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئیداریشەوە هیچیان لە دەستی كوردا نەماون”. 
غیاس سورچی ، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای  یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” لە كۆی 16 یەكەی ئیداری پارێزگای موسڵ كە لە چوارچێوەی ماددەی 140دەستوری عێراقدان، سەرجەمیان بەدەستی كوردەوە بونەو لەژێر هەژموونی كوردابونە، ئەگەرچی كەسانی دیكەی لە پێكهاتەكانی دیكەش تێدابوونە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە ئێستادا لەرووی سەربازی و ئەمنی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئیداریشەوە هیچیان لە دەستی كوردا نەماون”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای  یەكێتی نشتیمانی كوردستان، بەشێك لە بەڕێوەبەرەكانی  ناحیەو ئەنجومەنەكان كە كورد بوونە نەگەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان و بە وكالەت لەلایەن عەرەبەوە بەریَِوە ئەبردێن”، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”قایمقامی شەنگال كە كورد بووە نەگەڕاوەتەوە سەر كارەكانی و كەسێكی عەرەبیان بە وەكالەت لە شوێنەكەیدا داناوە و لە زومار و روبیعە و كە كورد پۆستە ئیدارییەكانی بە دەستەوە نەماوەو كەسانی دیكە لە شوێنیان دانراون”.

‌ 1555 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:18:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved