»  کوردستان
پردێ ئاگای لە كردنەوەی رێگاكە نییە و لە دانوستانەكان بەشدار نییە




 بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، تائێستا وەك ئیدارەی ناحیە ئەندامی وەفدەكانی نێوان بەغداو هەرێم نەبوونە لەسەر چاككردنەوەی پردەكەو دانانی بازگەی هاوبەش. 
عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو پردە ئاسنیەی كە كاری لێدەكرێت لە بری پردی سەرەكی شارۆچكەی پردێ دابنرێت كە رێگای سەرەكی كەركوك و هەولێر بەیەكتر دەبەستێتەوە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمەو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی هەولێرەوە دائەنرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە پێشوتردا وابڕیار بوو بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی كەركوك پشكنینی بۆ پردە روخاوەكە كردووە تاوەكو پارەی بۆ خەرج بكرێت و دەستبكرێتەوە بە دروستكرنەوەی”.
بەوتەی بەرێوەبەری ناحیەی پردێ، پارە بۆ چاككردنەوەی پردەكە دانراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە كە بەوتەی خۆیان زیاتر لە حەوسەد ملیۆن دینارە، ئەوەش بەوتەی بەڕێوبەرایەتی رێگاو بانی كەركوك، هەروەها باسی لەوەشكرد:”بازگەیەكی هاوبەشیش لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی هەولێر لە پردێ دا ئەنرێت لە نزیك كارگەی غازی شارۆچكەكە”. 
عەبدولموتەلیب نەجمەدین، راشیگەیاند:”ئێمە وەكو ئیدارەی پردێ ئەندامی ئەو وەفدانە نەبوینە كە لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەت هەرێم دانیشتون لەسەر بابەتی چاكردنەوەی پردە رووخاوەكەو دانانی بازگەی هاوبەش”، وتیشی:”پێویست بوو كە ئێمەش بەشداربوینایە لەو لیژنەیەی دانوستانە لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیس و پێشمەرگە بووە، ئەوەی دەیڵێنیش كە ئەوان پێیان راگەیاندووین”. 

‌ 285 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:19:54 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved