»  عێراق
پەرلەمانتارێكی ئێرانی داوای (1.100) ملیار دۆلار وەك قەرەبووی جەنگی هەشت ساڵی لەعێراق دەكات



محمود سادقی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێرانی پێنجشەممەی رابردوو رێكەوتی 9/8/2018 داوای لەحكومەتی عێراق كردووە بڕی (1100) ملیار دۆلاری ئەمریكی بە قەرەبوو بداتە ئێران بەرامبەر بەو زەرەرو زیانانەی لە هەشت ساڵی جەنگی كەنداو ماوەی 1980 ــ 1988 لێی كەوتۆتەوە.
ئەم داواكاریە لەدوای لێدوانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دێت كە سێشەممەی رابردوو 7/8/2018 تەئكیدی كردەوە عێراق لەگەڵ بڕیارەكانی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران هاوسۆز نییە؛ بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی عێراق باپەند بە بڕیارەكە دەبێت. 
هاوكات دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشتر وتوویەتی ئەمە قورسترین جۆری سزای ئابووریە بەسەر ئێران و تا تشرینی دووەمی داهاتوو بە خۆیدا نەچێتەوە باری ئابووری و دارایی ئێران روو لە نەهامەتی و كێشەی گەورە دەكاتەوە. هاوكات وتیشی: “ئەوانەشی لە پەیوەندی بازرگانی بە تارانەوە بەردەوام دەبن ئەمریكا پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵ هەڵدەوەشێنێتەوە.

‌ 933 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:21:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved