»  راپۆرت
كار و چالاكی و پرۆژەی پەرلەمانتار (شوان داودی) لە چوار ساڵی رابردوودا


بەڕێز  / رای گشتی
بابەت / كار و چالاكی و پرۆژەی پەرلەمانتار (شوان داودی)

سڵاو و رێز ...

بەڕێزان  بەندە لە 18/ 10/2014 وەكو پەرلەمانتار سوێندی یاساییم خواردو لە 30 /6/2018 ماوەی دەستوری ئەركەكانم وەكو پەرلەمانتار كۆتاییهات. 
لە ماوەی (45) مانگی پەرلەمانتاریم، جگە لە راپەڕاندنی ئەركە حزبی و سیاسی و پەرلەمانیەكانم لە یاسادانان و چاودێریكردن، بە بەردەوامی لە رێگای كردنەوەی نوسینگەیەكی تایبەت سەرەتا لە گەڕەكی ئازادی و دواتر گواستنەوەی بۆ گەڕەكی رەحیماوا و لە هەمانكاتدا لە رێگای نوسینگەی پەرلەمانی عێراقەوە لە كەركوك لە پەیوەندی بەردەوامدا بومە لەگەڵ هاوڵاتیان، سەرباری ئەوەی لە رێگای تەرخانكردنی بڕی (6,000,000) شەش ملیۆن دینار مانگانە بۆ پشتیوانیكردنی هەردوو دەزگای (هەواڵ بۆ راگەیاندن و رۆژنامەوانی و داودی بۆ گەشەپێدان)  كە ساڵانە دەكاتە بڕی (270,000,000) دووسەدو حەفتا ملیۆن دینار، كە لە رێگای ئەو دوو دەزگایەوە كۆمەڵێك كار و چالاكی و پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون، كە هاوپێچ لە رێگای خشتەیەكەوە لەگەڵ ئەم راپۆرتەدا دەخرێتە بەردەستی بەڕێزتان.
جگە لەوە لەو ماوەیەدا لە (205) جار لەكات و شوێنی جیاوازدا پێشوازیم لە (1311) هاوڵاتی شاری كردووە بۆ گوێگرتن لێیان و  بەدواداچونی كێشەكانیان و  سەردانی (199) هاوڵاتییم كردوە بەهۆكاری جیاواز. 
هاوكات (21) پرۆژەی جۆراوجۆرم ئەنجامداوە لە ناو كەركوك و سنورەكانی دەورەبەر. 
هەروەها (121) جار سەردانی دامودەزگا حكومییەكانم كردووە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ كێشەی هاوڵاتیان. 
هەروەها (30) كۆڕ و سیمینارم لە كەركوك و دەوروبەری و شارەكانی هەرێم و عێراق و دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە و (205) وتار  بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و لەگەڵ سەدان دیدار و لێدوان و رۆژنامەوانی بینراو بیسترا و نوسراو بڵاوكردۆتەوە و (125) چالاكی رۆشنبیری پەرلەمانیشم ئەنجامداوە.
وەكو وتەبێژی فراكسیۆنیش 52 بەیاننامەو راگەیەندراوم لە بۆنە جیاجیاكاندا بڵاوكردۆتەوە، هاوكات (242) نوسراوم ئاراستەی دامودەزگا جیاجاكان كردووە بۆ بەدواداچوونی كێشەو گرفتی هاوڵاتیان.  
لەگەڵ ئەمانەشدا بنكەی تەندروستی (داودی) لەگوندی (حەوتەغار) سەربە قەزای داقوق، لەسەر رووبەری (1050) مەتردووجا زەوی و لەسەر ئەركی بنەماڵەكەم بە بڕی (250,000,000) دووسەد و پەنجا ملیۆن دینار، دروستكردووە بەدابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانەوە لە 2/6/2016 لە ساڵیادی دامەزراندنی (ی ن ك ) دا كرایەوەو تا 2/6/2018  پێشوازی لە (2226) هاوڵاتی كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر. 
نۆژەنكردنەوەو دابینكردنی پێداویستی بۆ قوتابخانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
لە گرنگترین پرۆژەكانم چاپكردنی 24 كتێب بووە بۆ نوسەرانی شارەكە، هەروەها كردنەوەی چوار خولی وەرزشی و شەش خولی پەرەپێدان بۆ چینوتوێژەجیاجیاكان و خولێكی پەرەپێدانی تەندروستی.
سێ جار دابەشكردنی هاوكاری بەسەر 350 خێزان لەئاوارەكانی كۆبانی و رۆژئاوای كوردستان لە دەوروبەری كەركوك، هەروەها دابەشكردنی چوار هاوكاری وەرزشی بەسەر تیپە میللییەكان.
دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ گوندی حەوتەغار.
نۆژەنكردنەوەی هۆڵی كۆمیتەی شۆریجە، سازدانی مەراسیمی وەرزشكارانی ساڵ، هەروەها ئەنجامدانی (5) ڤێستیڤاڵی ئەدەبی و هونەری، هەروەها هاوكاریكردنی سنوقی كۆمەكی مەڵبەند ... هەروەها هاوكاری دەیان كادرو سەدان هاوڵاتی.
هەفتانە سەردانی مەڵبەندی رێكخستن و پارێزگاری كەركوكم كردووە بۆ راویژو راپەڕاندنی ئەركە حیزبی و پەرلەمانییەكانم، لەو چوارچێوەیەشدا توانیم پۆستی بەڕێوەبەری دوو فەرمانگە بۆ كورد و یەكێتی دەستبەر بكەم (ماڵی رۆشنبیری كەركوك و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی).

تێبینی: 
ئەم كارو چالاكیانە تێكڕای بە فیلم و وێنەو دیكۆمێنت توماركراون و لە ئایندەیەكی نزیكدا لە دوو توێی كتێبیكدا بڵاوی دەكەمەوە.

وێنەیەك بۆ :
لایەنە پەیوەندیدارەكان

شوان داودی              
23 – 7 – 2018




‌ 542 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:24:19 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved