»  کوردستان
 كەركوك ئاگای لە رێكەوتنی بەغداو هەولێر سەبارەت بە نەوتەكەی نییە





تائێستا ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاگاداری  رێكەوتنی نێوان سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێم نین سەبارەت بە رەوانەكردنی نەوت بە بۆڕییەكانی گواستنەوەی هەرێم.
ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا ئەنجومەنی پارێزگاو ئیدارەی شارەكە ئاگاداری ئەو گفتوگۆو رێكەوتنە نین كە لە نێوان عەبادی و نێچیرڤان بارزانی لەسەر رەوانەكردنی نەوتی كەركوك بە بۆڕییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”تەنها ئەوەندە دەزانین كە هەرێم تەنها پارەی رەوانەكردنی نەوتەكە بە بۆڕیەكە وەرئەگرێت و كۆمپانیای سۆمۆ نەوتەكە دەفرۆشێت و پارەكەی بۆ عێراق دەبێت”. 
بەوتەی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تا ئێستا كاتی دەستپێكردنی رەوانەكردنی نەوتەكە نازانین و تەنها گفتوگۆكان لە نێوان هەردوو حكومەتدایە، باسی لەوەشكرد:”ئەو هەنگاوانەش پێچەوانەی دەستورە كە باس لەوە دەكات، كە ئەبێت پارێزگاكان ئاگاداری سیاسەتی نەوتی بن لە پارێزگاكەیاندا”.

‌ 212 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:25:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved