»  کوردستان
موسڵ پێنج پارێزگاری هەیە




بە وتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لە ئێستادا شارەكەیان پێنج پارێزگاری هەیەو بەغداش دەست لە كاروبارەكانیان وەردەدات.
گەلاوێژ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەشێكی زۆری ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەردەچێت بەغداد دانی پێدانانێت و خۆیان راستەوخۆ بڕیاری دیكە دەردەكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ژمارەیەكی زۆر لە دانانی بەڕێوبەر و لابردنی بەڕێوەبەر لە ئەنجومەن بە كۆی دەنگ بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام بەغداد پابەند نەبووە پێوەی “.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لە ئێستادا بەشێوەیەكی رووكەش نوافل عاكوب پارێزگاری نەینەوایە، بەڵام لەرووی بڕیارەوە چەند كەسێكی دیكە پارێزگارو سەرپەرشتیاری نەینەوان، ئەوانیش هەریەكە لەسەرۆكی زانكۆی موسڵ و  مەهدی عەلاق وەكو سەرپارشتیاری موسڵ دەستنیشانكراوەو  نوافل عاكوب و دوو كەسی دیكەش كە لە ئاستی خۆیانەوە بڕیار دەردەكەن و عەبادیش لە چەند مەلەفێكدا لەگەڵ ئەوان گفتوگۆو مامەڵە دەكات  “، وتیشی:”لە ئێستادا پارێزگاكە پێنج پارێزگاری هەیەو سەرجەمیان بڕیار دەردەكەن و لیژنەیەكیش هەیە كە بریاری پارێزگاكە دەردەكات كە لە پانزە كەس پێكهاتووە كە پارێزگارە رەسمیەكە تەنها ئەندامێكی سادەی ئەو لیژنەیەیە”. 
گەلاوێژ عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەغدا بەهەموو شێوەیەك دەستوەردەداتە ناو كاروبارەكانی پارێزگاكەو تەنانەت لەو كارانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرەكانی پارێزگاكەیە لەلایەن وەزارەتەكانەوە دەستوەردانیان تێدا دەكرێت”.

‌ 578 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:30:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved