»  کوردستان
رێككەوتنێكی كوردی – شیعی – سوننی بەڕێوەیە كار بۆ هاوپەیمانێتییەكی هاوشێوەی هاوپەیمانێتی چوار قۆڵی دەكرێت


شەش حیزبی كوردی و شیعی و سونی كار بۆ هاوپەیمانێتییەكی هاوشێوەی هاوپەیمانێتی چوار قۆڵی دەكەن و نزیكن لە پێكهێنانی زۆرینەی سیاسی یان نەتەوە.
سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” رێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان فەتح و دەوڵەتی یاساو نەسڕو لەگەڵ هەردوو هێزە كوردییەكە (یەكێتی و پارتی) و یەكێتی هێزەكان كە نوێنەرایەتی زۆرینەی سووننە دەكەن لە ئارادایە بۆ پێكهێنانی زۆرینەیەكی سیاسی.
سەرچاوەكە وتیشی:” ئەگەری هەیە بە فشاری شەقامی شیعی كوتلەكانی سائیرون و حیكمەش بخرێنە نێو ئەو رێككەوتنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد:” رێككەوتنەكە لە قۆناغەكانی دواییدایەو بەوەش زۆرینەیەكی سیاسی دروست دەكرێت”.
جێی باسە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2005 بە دەستپێشخەری سەرۆكی كۆچكردوو مام جالال هاوپەیمانێتییەكی چوار قۆڵی لە نێوان یەكێتی و پارتی و حیزبی دەعوە كە ئێستا دەوڵەتی قانون و نەسڕی لێكەوتوتەوە، لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كە ئێستا رەوتی حیكمەو ئەنجومەنی باڵای لێكەوتووتەوە هاوپەیمانێتییەك پێكهێنرا و كە بڕیار بوو چەند حیزبێكی میانڕەوی سوننیش بگرێتە خۆی بەڵام بەی هۆی سەرهەڵدانی شەڕی تایفی نێوان شیعەو سوننەوە شكستی هێنا.

‌ 373 جار بینراوه‌
8/10/2018 11:32:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved