نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
فەلسەفەی مردن لای گریكەكان باشور و قۆناغی دادایزم (هونەری قۆڕ)
شادی محەمەد



بەپێ بۆ چوونی ئەتۆمیستەكان ,جیهان لە ئەتۆمەكان پێكهاتوە هەرچی لە سروشتدا روودەدات ئاكامی لێكگرێدان و لێكپچڕانی ئەتۆمەكانە. ئەتۆمەكان بەشێوەی میكانیكی لەسەر یەك كاریگەریان هەیە . دەتوانین بڵێن (تێگەیشتنی میكانیكیانەی سروشت ) . بەگوێرەی ئەم بۆچوونە جیهان وەك ماشێن كاردەكا . واقعیەت جگە لە تایبەتمەندیی ئەتۆمەكان شتێكی تر نیە دیموكریتۆس لە مێژووی یۆناندا وەكو یەكەم ئەتۆمیست ئاماژەی پێكراوە لە بارەی مردنەوە خاوەن بیروباوەڕێكی تایبەت و جیاوازبوە بە بڕوای دیموكریتۆس رووح كۆمەلێك ئەتۆمی تایبەتن كە ناوی لێنابوون (ئەتۆمی رووحی) لەهەمان كاتدا بە بۆچوونی ئەو لەكاتی مردنی ئینساندا (ئەتۆمە رووحێكان) بڵاودەبنەوە بەهەموو لایەك دا لەگەڵ ئەوەشدا دەیگووت دەشێ ئەتۆمە روحێكان كە شیبوونەوە دووبارە یەك بگرنەوە روحێكی نوێ پێك بیرتراند راسل لە كتێبی مێژووی خۆرئاوادا ئەلێت دیموكرۆتۆس ماتریالیزمی(مادەگەرایی ) تەواو بوە . هەوكات لەبەرامبەر مردن ئەفلاتونیش بەمشێوەیە وەڵام دەداتەوە, (مرۆڤ لە دوو بەش پێك هاتوە بەشێك كە ئەفلاتوون بە نزم ناوزەری ئەكا ئەویش هەستەكانن بەشێكی تر كە بیرەكان (ئایدیالەكان) كە عەقڵی و ژیرێتی تیدایە) . بەلای ئەفلاتوونەوە عەقڵ گرنگ ترین بەشی مرۆڤە هەروەها بەگرێداروی جەستەی نەئەزانی عەقلی وەكو بەشێكی سەربەخۆ داناوە, بڕوای وابوو روح لە دوای مەرگ دەچێتە جەستەیەكی ترەوە بەپێچەوانەوە ئەرستۆ دژی ئەم بۆچونەی ئەفلاتوون بوو دەیگووت (مرۆڤ بونەوەرێكی خاوەن جەستەو روحێكی لێك جیانەكراوەیە ) .لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەپیكورێكان دێنە گۆڕەپانی فەلسەفەی یۆنان كە زیاتر لەفەلسفەكەیاندا گرنگیان بە چێژبینی ئەدا .,خودی ئەپیكور لەبارەی مەرگەوە خاوەنی وتەیكی بەناوبانگە دەقەكەی بەم شێوەیە ( مردن پەیوەندی بە ئێمەوە نیە چوونكە ئێمە تاكوو لەژیانداین مردن بوونی نیە كاتێكیش دەمریش چیتر ئێمە بوونمان نیە ) .
دەربارەی مەرگ زۆر شرۆڤەو تێگەیشتنی جیاواز و دژ یەك هەن,بەشێوەیەك لەشێوەكان ئەوەی لە بارەی مەرگەوە گوتراوە دەچێتە قاڵبی چیرۆكێكی ئەفسانەیی و میژوویی نەك تیۆریایەكی زانستی هەر لەبەر ئەوەی عەقڵ ناتوانێت شیكاری بۆشتێك بكات كە ئەزموونێكی لەبارەوە تۆمار نەكراوە لە یادەوەری مرۆڤدا .
بەهەمان هۆكار عەقڵ لەناوچەیەكی بەتاڵ ئەخولێتەوە بێ دەست كەوتنی هیچ ئەنجام ێك كە جێگای باوەڕ بێت, ئینسان لەبەرامبەر مەرگ دا خاوەنی ژمارەیەكی بێشومار لە پرسیاری وجوودی و وەڵامی ئەفسانەیی كە لە ژیانیدا بەدەستیانەوە قەتیس ماوە.

‌ 900 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:01:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved