»  پەڕەموچ
تۆ دەزانی
شیعرەكانی دڵ (پەری قەرەداغی)



هیچ گومانم لەوە نیە
دوریت وەك گوڵ ئەموەرێنێت
تۆی جوانترین یادەكانم
چۆن زاتت كرد منت بیرچێت
زۆر دڵنیام رۆژێك هەر دێ
لە ئاستمدا دڵ نەرم بی
وەكو ئێستا لێم راناكەیت
عەوداڵی بینینم ئەبی
ئێستا لە چاوتا نادیارم 
لە دڵیشتا جێگەم نیە
سەیرم ناكەی لێم ناپرسی
لە خەمێكت بونم نیە
سۆزی جارانت نەماوە
بە گریانم باوەڕ ناكەی
پێ نازانی چەندە بێتۆم
لە خەیاڵیش لێم رائەكەی
ڕۆژێك هەر دێت بە تاسەوە
بۆ یەك ژوانت رامكێشی
لە پاداشتی قسەی رەقە
ئاخ بۆ بینینم هەڵكێشی
ئەوسا بیرت دەخەمەوە
ئەتبمەوە بۆ كاتی زوو
شۆێنێكت نابێت لە دڵم
لەلام بویتە بە رابردو

‌ 69 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:02:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved