نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
نیشتمانێك لە دارژاڵە
ئومێد مەحمود


نیشتمان..
كە تۆ خەواڵو بووی و 
هێشتا قژی بەیانیت دانەهێنابو
من و دایكە كڵۆڵەكەم 
لە پێشوازیتدا سەری هەمیشە بەرزمان بۆ دانەواندی و 
فەرشی سوورمان،
 بە خوێنی خۆمان بۆ راخستی ..
كەچی قەرەقۆزەكانی ئەو زەمانی كە تۆ پشتت
 لەژێر قامچییەكانی حەلاج دا
 كووڕ ببو،
ئەوان لەسەر خوانەكانی سوڵتان .. 
كەنزیك و جەوارییەكانیان دەڕازاندەوەو ..
پێكی چرووكیان هەڵدەدا ..
 بە خشكە، هاتن و ..
خوێنی من و دایكە داماوەكەم و ..
مێزەر و تەسبیحەكەی قازی محەمەد و..
 چاویلكەكەی جگەرخوێن و..
(مەم و زین)ی خانی و..
 گۆچانەكەی پیرەمێردو ..
ریشە قەترانی و جامانەكەی مامە ریشەیان
لە بازارەكانی ئەنكەرەو.. 
بۆرسەكانی لەندەن و..
 باڵەخانەكانی دەوحەو ..
دیوەخانەكانی ریازو..
 تاران و توووووووووووووووووران ...
هەراج و هەرزانرفرۆش كرد. 
نیشتمان ..
 هاوار بۆ كێ‌ دەبەیت و فرمێسكی بێ‌ ئومێدیی
 بۆ كێ‌ هەڵدەڕێژی..؟
هاوار، لە نێو دەریاكان و سنوورەكانی نامۆیدا 
خنكاو..
ماسیەك و نەورەسێكش 
گوێی لە وەسیەتەكەی نەبو..
بەسەر بەلەمە قاچاخ و پڕلە درۆكانی شۆڕشەوە،  
تەنها نامەیەك و
 دزدانێك و دوا وێنەی یادگاریی..
لەگیرفانی شەپۆلەكانی مەرگدا جێهێشت و
دواماڵوایی لە من و تۆ و ...................
گوڵە نێرگزەكان كرد.
نیشتمان .. 
هێشتا من و 
مناڵە چاوزیتە گوڵەبەرۆژەفرۆشەكەی كۆڵان،
پیاسەیەكی ئێوارانی سەر خاسەمان بەكامی دڵ نەكردبو..
ئەوان شۆستەكانی كۆڕنیشیان دایە بەر نەقیزەی مەتر و 
 بەردو زەل و ..
تەنانەت،  سەرەمێكوتەو.. 
چەمەكشیان نایە نێو تەرازو و 
لە گونیەو بەڕكیان توند كرد .. 
نیشتمان ..
زامەكانت لەسەر كام گەڵای بابردەڵە ..
یان گڵكۆی شەهید و ..
قیژەو هاواری دەنگە خنكاوەكانی (ئیجە)دا بنووسمەوە..؟
كام پەیڤم،
 جورئەتی دركاندنی ..
فرمێسكی بە كوڵی پیرە داك و بابی ..
نائاسوودە بە جەستەی ساردی، 
رۆڵە خێرنەدیوەكەی هەیە..؟
نیشتمان
دارستانەكانت بۆنی مەرگیان لێدێ و
كەمتیارو چەقەڵ،
 پاسەوانییانە ..! 
كەنارییەكانیان هەڵفڕاندو ..
پاسارییەكانیان سەربڕی و ..
گوڵەشەوبۆ و مێخەكانیان كردە گەردنی..
كچە شازادە شێت و شوورەكەو..
ئەویش فڕێی دایە بەردەمی ..
پشیلە  كوێرەكەی ..!

‌ 883 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:04:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved