»  باران
لە سلێمانی دوو ئارایشتگەی خانمان داخران




دوو ئارایشتگای خانمان لە شاری سلێمانی بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دوو ئارایشتگای خانمانیان داخست.
بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەتایبەت مەرجە تەندروستیەكان، ئارایشتگاكانی ماك و ئیڤەرێست لە شاری سلێمانی داخران.
لەكاتی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت و شارەوانی بۆ چاودێری دەركەوتوە ئارایشتگای ماك لە گەڕەكی عەلی ناجی كەرەستەی جوانكاری بەسەرچووی بۆ ئارایشتی خانمان بەكارهێناوه، لەگەڵ ئامێری دروستكردنی تاتۆ بێ مۆڵەتی تەندروستی، ئارایشتگای ئیڤەرێستیش لە گەڕەكی قالاوا لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی نەبووە پابەندی سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن نەبووە.

‌ 291 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:05:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved