نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
كچە وەرزشكارێكی كەركوك لە خوێندكارە یەكەمەكانە


ئیلاف قاسم، كچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی شاری كەركوك، خوێندكاری پۆلی دوانزەی زانستی،  بووە یەكێك لە  خوێندكارە سەركەوتووەكانی كەركوك و توانی نمرەی 98.4% بەدەستبهێنێت، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، دەڵێت:"  سوودی زۆرم  لە وەرزش وەرگرت لە سەركەوتنی زانستیدا .

*چەند ساڵە وەرزش دەكەیت؟ 
- بە كاریگەری باوكم چەند ساڵێكە وەرزش دەكەم بە تایبەتی لە یاری تێنسی سەر زەوی و بەشداری چەند پاڵەوانێتییەكم كردووە . 
* لە كاتی خوێندندا لە پۆڵی دوانزەدا بەردەوام بویت لە وەرزش كردن؟ 
- بە هۆی قەیرانی داراییەوە چەند ساڵێكە وەرزشی كچان لە دۆخی سڕبووندایە.
* وەرزش  چ كاریگەرییەكی هەبووە لە سەرت ؟ 
- سەبارەت بە خۆم وەرزش كاریگەرییەكی ئەرێنی هەبووە لە سەرم و ئەزمونم لێوەرگرتووە دیاریترینیان پلان دانان و كۆڵ نەدان بوو. 
* لە خانەوادەكەت كێ یارمەتیدەرت بووە ؟ 
- زیاتر دایكی خۆشەویستم خەمخۆرم بووەو بەیاخی پێداوم و سەرجەم هۆكارەكانی سەركەوتنی بۆ ڕەخساندووم، بەڵام باوكم زیاتر سەر قاڵی راهێنان بووە. 
* هیچ پلانێكی تایبەتیت هەبووە لە خۆ ئامادەكردندا ؟ 
- بێگومان هەر سەركەوتنێك بە بێ خۆ ئامادەكردن بە دی نایەت، منیش پلانی تایبەتی خۆم هەبووە، لێرەشدا رێز وسوپاسم بۆ مامۆستاكانم و خانەوادەكەم و هەر كەسێك دەستی هاوكاری بۆ درێژ كردووم  . 

‌ 1936 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:16:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved