نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
قاسم جەمیل: كەمئەزمونی كچە یاریزانەكان هۆكاری شكستی فوتساڵی كەركوك بوو



هەڵبژاردەی فۆتساڵی كچانی كەركوك دوای دوو دۆڕاندن، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەكانی كوردستان كردو راهێنەری هەڵبژاردەكەش  هۆكارەكە بۆ كەمئەزموونی یاریزانەكان دەگەڕێنێتەوە.
قاسم جەمیل، راهێنەری فوتساڵی هەڵبژاردەی كچانی كەركوك سەبارەت بە ئەنجامەكانی تیپەكە بۆ (هەواڵ) وتی: " سەرەتا وەكو خۆم پێم باش نەبوو بەشداری لە پاڵەوانێتییەكە بكەین، بە هۆی ئەوەی زۆرێك لە یاریزانە بە ئەزموونەكان بە چەندین هۆكاری جیاواز  لە یاریكردن دووركەوتبوونەوە ".
وتیشی: " بەڵام كاتی بۆچونی كچە یاریزانەكانم وەرگرت، دیار بوو پێیان باشبوو بەشداری بكەن بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر وەربگرن كە هەموویان تەمەنیان بچووكەو یاریزانی هەڵبژاردەی پەروەردەی كەركوك بوون ".
قاسم جەمیل، ئەوەشیخستەڕوو: " لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی تیپەكە تەمەنیان بچووك بوو، بەڵام ئاستێكی باشیان پێشكەشكرد كە سەرنجی هەمووانیان بەلای خۆیاندا راكێشا".
ئاماژەی بۆكرد: " لەگەڵ ئەوەی هۆكاری سەرەكی شكستەكەمان كەمئەزمونی كچە یاریزانەكان بوو، بەڵام پەشیمان نیم  لە بەشداریكردن، چونكە یاریزانەكان سوودێكی باشیان بینی".

‌ 1806 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:17:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved