»  هەمەڕەنگ
رێكخراوی تەندروستی جیهانی كار بۆ بنبڕكردنی پەتاكان دەكات


رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانی كۆبۆنەوەیەكدا كە 4000 نێردراو لە 194 وڵاتی ئەندام تیایدا بەشداربوون رایگەیاند: دەبێت میكانیزمی چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئامادەگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ روبەروبونەوەی پەتاكان ئاگادار بكەینەوە.  
كۆبوونەوەی كارگێڕی نوێی رێكخراوەكە چەندین سیاسەتمەداری گەورەو بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتوەكان لەخۆدەگرێت، نوسینگەی رۆژنامەوانی رێكخراوەكە رایگەیاند دەكرێت بە میكانیزمێكی پێشكەوتووتر پاراستنی ئاسایشی جیهانی لەبواری تەندروستی هەمەلایەن بێت و بگاتە دوورترین كونجی جیهان، هاوكات دەبێت بودجەیەكی گەورە تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنەكانی جیهانەوە راپۆرتی تەندروستی بگاتە شوێنی مەبەست و بەپێی پێویست كار لەسەر ناوچە تووشبووەكان بكرێت، چونكە بڵاوبوونەوەی پەتای ئیبۆلای كوشندە لە كۆنگۆ زەنگێكی ترسناكەو روبەڕووی شكۆی رێكخراوەكە دەبێتەوە. 
ئەركی ئەم رێكخراوە لەمەولا داڕشتنی پرۆگرامێكی بەربڵاوە بۆ پاراستنی جیهان لە پەتاكوشندەكان.

‌ 296 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:20:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved