»  هەمەڕەنگ
خاك و گروپی لوڕ گفتوگۆی نێوان ریتم و ئاواز بەرهەم دەهێنن


لە نوێترین بەرهەمیاندا گروپی میوزیكی لوڕ بەهاوكای كەناڵی خاك تی ڤی، بەرهەمی گفتوگۆی نێوان ریتم و ئاواز بەرهەم دەهێنن. 
لەو باریەوە میوزیك ژەن و یەكێك لە سەرپەرشتیارانی گروپی میوزیكی لوڕ، نزار زێوێ، رایگەیاند:” گروپی هونەری لور لەگەڵ هونەرمەند هەژار زەهاوی پێكەوە لە پرۆژەیەكی هونەری هاوبەش بە ناونیشانی (گفتوگۆی نێوان ریتم و ئاواز)، تۆمار دەكەن”، وتیشی:”بەرهەمەكە نوێیەكە لە تەلەفزیونی خاك تۆمار دەكەن”.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لەلایەن شادمان محمد كاری دەرهێنان بۆ (گفتوگۆی نێوان ریتم و ئاواز)كراوە و هاوكار ئەسكەندەر وەك بەرێوبەری بەرهەم و سیروان كەریم وەك وێنەگرو هەرێم نوری وەك مۆنتیر و ڕێژین لوقمان كاری ماكیاژ و محمد واحید كاری روناكی و گۆران ئەحمەد و رێبین حەسەن و هیوا محمد كاری دیكۆریان بۆ ئەم بەرهەمە نوێیە ئەنجامداوە.

‌ 295 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:21:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved