نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
كاروان موزیكی هەورامی و ئەفریقی ئاوێتە دەكات




نوێترین كاری هونەری موزیسیان كاروان حەمید حەلاق كە لە پارچە میوزیكێكدا كەلتووری هەورامی و ئەفریقی تێكەڵكردووە.
كاروان بۆ دوا لاپەڕەی هەواڵ ئاشكرای كرد، یەكێك لە كارە نوێیەكانی پارچە میوزیكێكە بەناوی كاتێك هەناسە جیاكان ئاوێتە دەبن،  كە هەردوو میوزیكی فۆلكلۆری هەورامی و ئەفریقی لەگەڵ چەند پارچە میوزیكێكی تر تێكەڵكراوە.
كاروان ئاماژەی بەوەدا، “ئەم پارچە میوزیكە لەدەرهێنانی (بافڵ سەرهەنگ)ە ئەمەش دەبێتە پێنجەم كارمان كە پێكەوە ئەنجامیدەدەین، ئاوازەكەی میوزیكی فۆلكلۆری هەورامییە، لە ستۆدیۆی یاد میدیا تەواوی كارەكانی  كراوە.
ئەو هونەرمەندە كەركوكییەی دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندا  وتیشی “بیرۆكەی كارەكە هی خۆمە، ئامانجیشم تێگەیشتن و لێكنزیككردنەوەی هونەرە بەگشتی”.
لەم كارەدا كۆمەڵێك موزیكژەنی بیانی بەشدارن و كاروان دەڵێت “قبوڵكردنی میوزیكی هەورامی لەلایەن هاوڕێ میوزیكژەنەكانمەوە  دەگەڕێتەوە بۆ نزیكبوون لە هونەری ئەفریقی و ئاسانكارییەك بۆ كارەكە”.
ئاشكراشیكرد، یەكەمینجارە ئامێری كۆرا لەگەڵ ئامێرێكی كوردی بەكاردێت كە ئامێرێكی ئەفریقییە.
هونەرمەندە بەشداربووەكانی كاتێك هەناسە جیاكان ئاوێتە دەبن:  كاروان حەمید حەلاق - بە ئامێری شمشاڵ و باڵەبان لەگەڵ مەقام و خانمە هونەرمەند دیمفی پێتەرس - بە ئامێری كۆرا و خوێندنی ئۆپێرا و گروپێكی دانس و میوزیكی ئەفریقی. 

‌ 1073 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:28:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved