»  عێراق
پرسی گەڕانەوەی جووەكان پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە


كۆنگرەی جووەكان لە ئەوروپا لەبەردەم دادگای باڵای عێراقدا لە بەغدا، داوای گەڕانەوەی مافی ناسنامەی عێراقی جولەكە عێراقییەكان دەكات.
رۆژنامەی (مەعاریف)ـی ئیسرائیلی لە 31ی ئابی مانگی رابردوو باس لە وتارێكی جاكی خۆجێ دەكات، كە لە وتارەكەی ناوبراودا هاتووە، ئیدوین شوكر جێگری سەرۆكی كۆنگرەی جووەكان لە ئەوروپا لەبەردەم دادگای باڵای عێراقدا لە بەغدا، داوای گەڕانەوەی مافی ناسنامەی عێراقی بە هەزاران جولەكە كردووە، كە پێشتر بەهۆی كۆمەڵێك یاسای یەك لە دوا یەكەوە دژایەتی جولەكە كراوە لە عێراق كە سەختترینیان یاساكانی سەدام حسێنی سەرۆكی لە سێدارە دراوی پێشووی عێراق بووە.
لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە جووەكان پێكهاتەیەكی سەرەكی دیاری كۆمەڵگەی عێراقی بوون و چالاكی بازرگانی و ئابوری و زۆربەی جومگەكانی كارگێڕییان لە دەست بووە، بەڵام لە ساڵی 1948ەوە دووچاری تاڵان و كۆچی بە زۆرەملێ هاتوون و لە یەكەم كارەساتی توندوتیژی ساڵی 1941 زیاتر لە (100) كەسیان لێ كوژراو حكومەتی ئەوسای عێراقیش پەراوێزی خستن بۆ ئەوەی كۆچ بەرەو ئیسرائیل بكەن، هۆكاری ئەو رووداوەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی حكومەتەكەی رەشید عالی گەیلانی بە ئەڵمانیای نازییەوە بە تایبەت ئێزگەی بەرلینی عەرەبی كە رۆڵی باڵای هەبووە لە توندوتیژی هەموو ناوچەی عەرەبی بەسەر جووەكانەوە.
رۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی بەر لە ساڵێك چەندین راپۆرتی سەبارەت بە نیو سەدە زیاتر لە كۆچی جووەكان بەرەو ئیسرائیل باس كردووە بەتایبەت عێراقییەكان، كە هەمیشە سۆزیان بۆ سەر زێدی خۆیان هەیەو خەون بەوەوە دەبینن كە جانتاكانیان كۆبكەنەوەو سەردانێكی بەغدا یاخود هەر شارێكی تری عێراق بكەن.
ئیدوین شوكر دەڵێت:” لە دوای بەرزكردنەوەی داواكارییەكەی لەلایەن پارێزەرەكانەوەچەندین پەیوەندی لە دەرەوەو ناوەوەی عێراق بۆ هاتووە، كە سكاڵا بۆ دادگای باڵای عێراق بەرزبكاتەوە.
هەندێك لایەنی سیاسی عێراقیش هاوسۆزی بۆ داواكارییەكە دەردەبڕن بەڵام دەڵێن هێشتا كاتی نەهاتووە.

‌ 497 جار بینراوه‌
9/8/2018 8:59:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved