»  عێراق
 دابەزینی نرخی زێڕ یەدەگی عێراق بەرزدەكاتەوە


بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی زێڕی لە جیهاندا قۆستووەتەوە بۆ كڕینی زێڕی زیاترو بەرزكردنەوەی یەدەگی خۆی لەو كانزا گرانبایە.
بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا چوارشەممەی رابردوو رایگەیاند، یەدەگی زێڕی خۆی 6.5  تەن زیاتركردووە، و بەو پێیە ئێستا بڕی ئەو زێڕەی وەكو یەدەگ هەیەتی گەیشتووەتە 96 تەن.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بانكی ناوەندی دابەزینی نرخی زێڕی لە ئاسی جیهان قۆستووەتەوە بۆ كڕینی زێڕی زیاتر، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندیی فەڕەنسا.
ئەنجومەنی جیهانی زێڕ لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و پلەی 37 میندایە لە جیهاندا لە یەدەگی زێڕ.

‌ 471 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:00:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved