نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی: چوار ملیۆن ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان


رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد:” بەهۆی شەڕی خوێناوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، چوار ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق دوای ئاوارەبوونیان ئێستا گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان، ئەوانیش زۆربەیان خەڵكی پارێزگای نەینەوان بە تایبەتی سەنتەری شاری  موسڵ كە لە ماوەی نۆ مانگدا خوێناویترین شەڕی بە خۆیەوە بینی لە نێوان هێزە عێراقییەكان و تیرۆریستانی داعش”.
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە:” پارێزگای ئەنباریش بە پلەی دووەم لە دوای نەینەوا دێت كە تەواوی شارەكەو و دەوروبەری كەوتبوونە ژێر چنگی داعش”.
باس لەوەشكراوە:” لەماوەی ئەو شەڕانەدا زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەبوون كە دەكاتە (15%)ی دانیشتوانی وڵاتەكە، بەتایبەتی لە ساڵی 2014 زۆربەی عەرەبی ناوچە سوننە نشینەكان شارەكانی خۆیان جێهێشت”.
ئەوەشخراوەتەڕوو:” دوای ئەوەی حكومەتی عێراق كۆتاییهاتنی تیرۆریستانی لە وڵاتەكەی راگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكان گەڕانەوە شوێنەكانی خۆیان، بەڵام تائێستا كێشەی خزمەتگوزاری زۆریان هەیە وەك ئاو و كارەبا و پێداویستی تەندروستی و وێرانبوونی شارەكانیان. 

‌ 303 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:00:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved