نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
مالیكی : تاكە داواكاری كورد چارەسەری كێشەكانە بەپێی دەستور


نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئافاق) رایگەیاند:”وەك كوتلەی (البناْ) لەلایەن كوردەوە جگە لە داواكاری چارەسەركردنی كێشەكان بە پێی دەستور هیچ وردەكارییەكی ترمان بە دەست نەگەیشتووە”.
نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لە وەڵامی پرسیارێكی كەناڵەكەدا دەڵێت:” لایەنی كوردی هیچ وردەكارییەك و مەرجێكی بە تەواوی رانەگەیاندووە جگە لەوەی پێیان راگەیاندووین كە دەبێ كێشەكان بە پێی دەستور چارەسەر بكرێن، ئێمەش ئامادەین بەو مەرجەی ئەم داواكارییە بە بێ هیچ زیادو كەمێك جێبەجێ بكرێت، نابێت كورد بێبەش بكرێت و لە هەمانكاتیشدا نابێت لە مافی خۆی زیاتری پێ بدرێت”.
سەبارەت بە هەڵوێستی كورد لە ئێستادا بۆ چوونە نێو كوتلە ركابەرەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، مالیكی وتی:” كورد تائێستا بە وریاییەوە دەڕوانێتە كێشەكەو نایەوێت ببێتە دیوێك لە قەیرانە سیاسییەكان لە عێراق، بەڵام ئەم بێلایەنییە درێژە ناكێشێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرژەوەندییەكان و داواكارییەكانی دەگەنە كۆتایی و هەڵوێستی كوردیش لە رووی سیاقە دەستورییەكانەوە دەگۆڕێت”.
سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشكرد:” ئێمە كوتلەی گەورەمان پێكهێناوە، كوردیش لە درێژەی خەباتی ئێمەدا هاوشانی ئێمە بووەو ئامادەین بە پێی دەستور كێشەكان لە هەموو عێراق چارەسەر بكەین”. 


‌ 399 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:01:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved