نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
 سەروی دەستور
شوان داودى



لە سەرووی ئەو گرێبەستە سیاسیە كۆمەڵایەتییەی ناوی دەستوورە، كە بڕیاربوو هەموومان لە سایەیدا سەرو ماڵ و شكۆمان پارێزراو بێت، لەم وڵاتەدا شتێكی تر هەیە ناوی ئیرادەی سیاسییە، هەموو هێزە باڵادەستەكانی عێراق بە پشتبەستنیان بە هێز یان بە فاكتەری دەرەوە یان بە ئایین و مەزهەب یان بە سۆزی نەتەوەیی یان بە ئیدیعای نشتیمان پەروەرییەوە ئەم گرێبەستەیان پێشێلكردووە. 
ئیرادەی سیاسی هێزە باڵادەستەكان كاریگەری نێگەتیڤی خستۆتە سەر تێكڕای جووڵە سیاسی و چالاكییە  رۆشنبیری و یاسایی و ئابووری و تەنانەت كایە كۆمەڵایەتییەكانیش.
لەم وڵاتە بەجۆرێك دەستوریان ئەتك كردووە كە نەناسرێتەوە، هیچ هێزێكی سیاسی لە هەر پێكهاتەیەك لە پێكهاتەكان بەدەر نییە لەم ئەتك كردنەی دەستور. 
پێموایە بەدیهێنانی هەر خواستێك بە دەستورەوە ببەسترێت، لە خۆهەڵخەڵەتاندن و خەونی سەرابیانە بترازێت هیچی تری لێ بەدەست نایەت، بۆیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خواستە دەبێت بەدوای رێگەچارەی تردا بگەرێین.
لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراقەوە كەركوك بەماددەی (140)ـی دەستور بەسترایەوە، پێشێلكردنی دەستووریش لە عێراق بە ئەتككردنی ئەم ماددەیە دەستی پێكرد. 
لەماوەی (15) ساڵی رابردوودا كەركوك بە (3) قۆناغی حوكمڕانیدا تێپەڕیوە، (قۆناغی زۆرینەی كوردی، قۆناغی باڵادەستی كوردی، قۆناغی غیابی كوردی)، لە هەرسێ قۆناغەكەی حوكمڕانی كەركوكدا ئیدیعای چەتری دەستوری كراوە لە كاتێكدا دەستور هیچ ئامادەگییەكی نەبووە لە پڕۆسەیەدا، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە تا ئێستا ئەم شارە بە لۆژیكی هێز بەڕێوەبراوە، جا ئەو هێزە ئەمریكی بێت یان كوردی بێت یاخود عێراقی بەردەوام بەشێك لە دانشتوانی شارەكە لە دڵەراوكێ و ترسی داپلۆسین رۆژیان كردۆتەوە؛ بۆیە ئەم شارە بۆ دانشتوانەكەی بەردەوام ناسەقامگیربووە. 
ئێستا لە كەركوك ئەنجومەنە پیرەكەی ئیفلیج كراوە، پارێزگارێك بە وەكالەت تاكڕەوانە كاردەكات، لە كاتێكدا ئەم شارە لەلایەن سەربازەوە حوكمدەكڕێت و رۆژانە لەژێر دروشمی سەپاندنی یاسادا خودی یاسا سەدان جار پێشێل دەكرێت.   
لێرەدا ئەركی پێویست دەكەوێتە ئەستۆی دانشتوانی شارەكە بەگشتی و دەستەبژێری كۆمەڵگە لە هەموو بوارەكان و لە سەرجەم پێكهاتەكان بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی شارستانیانە بێ دەستوەردانی دەرەوەی كەركوك لە پێناو دروستكردنی ئیرادەیەكی سیاسی كەركوكییەكانە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی سەقامگیری و پتەوكردنی پایەكانی پێكەوەژیان.

‌ 410 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:02:18 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved