»  کوردستان
كورد و عەرەب لە جەلەولا جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە


بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی، بە هۆی مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هاوڵاتیانی كوردی جەلەولاو بەشێك لە عەرەبەكانی ناوچەكەش  ئاوارەی كەلارو دەوروبەری بوونە.
خەلیل خوداداد، لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی جەلەولای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” هاوڵاتیانی كوردی ناحیەی جەلەولاو  هەروەها بەشێك لە عەرەبەكانی ناوچەكەش لە ترسی هەڕەشەكان بەرەو ناوچەكانی كەلارو دەوروبەری هەڵاتوون”.
لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی جەلەولای  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد:” لە دوای رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەرەوە  نزیكەی 500 خێزانی كوردی ناوچەی جەلەولا  لە كەلارو خانەقین و كوڵەجۆ نیشتەجێ بوونە”.
خەلیل خوداداد، ئاشكراشیكرد:” بەشێك لەو كەسانەی پێشتر لە ژێر ناوی قاعیدەو داعش هەڕەشەیان لە كوردانی ناوچەكە دەكرد، ئێستا خۆیان خزاندۆتە نێو میلیشیا چەكدارەكان و خۆیان بە خاوەن دەسەڵات لە ناوچەكە دەزانن و دووبارە مەترسین بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان”.  


‌ 139 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:03:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved