نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
بەغدا نوسراوی شەهیدانی كەركوك ناخوێنێتەوە
 رەوان تاڵیب


 بەڕێوبەرایەتی بەگەڕخستنی قەرزەكان، قەرز بە وارسی ئەو شەهیدانە نادات كە سەر بە هەرێمن، بەڕێوەبەری شەهیدو ئەنفالكراوانی كەركوكیش دەڵێت:” لێكۆڵینەوەمان كردووەو بڕیارەكەش لەلایەن وەزیری كاری ناوەندەوە دراوە”.
خەلیل رەحیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدو ئەنفالكراوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەڕێوبەرایەتی بەگەڕخستنی قەرزەكان، بە كەسوكاری ئەو شەهیدانەی وتوە كەسەر بەهەرێمن ناتوانن قەرزیان پێبدەن”، وتیشی:”بەدواداچوونمان كردووەو بەڕێوەبەرەكەی رایگەیاندووە كەبە بڕیاریی وەزیری كاری ناوەند  ناتوانن قەرز بە كەسوكاری شەهیدانی سەربە هەرێم بدەن”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفالكراوانی كەركوك، نوسراوی رەسمیی ئاڕاستەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە تاوەكو لەگەڵ ئەنجومەنی وەیرانی عێراق ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە، كار بە نوسراوەكانی ئێمە بكەن لە كەركوك، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو هەنگاوەشمان بەو ئاڕاستەیەكە  بۆ  كە ئاستەنگی یاخود رێگری نەكرێت لە كەسوكاری شەهیدان لە هەر بەرێوەبەرایتەیەك كە بۆ هەر مەبەستێك سەردانی دەكەن”.
خەلیل رەحیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” جگە لە بەڕێوەبەرایەتی بەگەرخستنی قەرزەكان  بۆ بەشێكی زۆری بەرێوەبەرایەتیەكان نوسراومان كردووە و هیچ كێشەیەكیان بۆ دروستنەكراوە”.
هەروەها راشیگەیاند: “تا ئێستا پارەی خوێندنی كولێژەكانی ئێواران كەسوكاری نمرە یەكی شەهیدان لەسەر ئەستۆی بەڕێوەبەریاتیەكەمانەو و لەدوای ئەوەی خوێندكاران پارەكە دەدەن دوای ئەوە بۆیان خەرجدەكرێتەوە”.
بەپێی زانیارییەكانی هەواڵ لە كاتی دەركردنی یاسای شەهیدانی عێراق، هەرێم رازی نبووە ببێتە بەشێك لە قانونەكە، بەهۆی ئەوەشەوە مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت.

‌ 397 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:06:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved