نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
دەنگۆی پێدانی زەوی بە مامۆستایانی مەركەزی كەركوك بابەتێكی سیاسییە
 رەوان تاڵیب

يەكێتی مامۆستایان: ئەو دەنگۆیە بۆ خۆ نمایشكردن و راكێشانی سەرنجی مامۆستایانە

 دەنگۆی پێدانی زەوی بە مامۆستایانی سەربە مەركەز لە كەركوك بڵاودەبێتەوەو سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كەركوكیش دەڵێت:” ئەو دەنگۆیە تەنها بۆ خۆ نمایشكردن و راكێشانی سەرنجی مامۆستایانە”.
حەسیبە عەبدوڵا، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”دەنگۆی پێدانی زەوی بە مامۆستایانی سەر بە مەركەزی تەنها بە خۆنمایشكردن و راكێشانی سەرنجی مامۆستایانە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لەبەر ئەوەی تەنها یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لە رابردوودا بۆتە داكۆكیكاری مامۆستایان، بەڵام لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر (سەندیكای مامۆستایانی عێراق) ویستیان بەهێز ئێمە دەركەن و هەڵبژاردنیشیان ئەنجامدا، بەڵام مامۆستایانی كەركوكیان لەگەڵدا نییە”.
بەوتەی  سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان،  لێكتێگەیشتن لە نێوان سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەندیكای مامۆستیانی عێراقی هەیە، كە پێویستە لەكەركوك تەنها یەكێتی مامۆستایان هەبێت و ئەوان بۆیان نەبێت سەندیكا بكەنەوە و ئێمەش بۆمان نەبێت لە بەغداد هەمان بێت، تاوەكو جێبەجێكردنی ماددەی 140 “، باسی لەوەشكرد:”بەڵام ئەوان ئەو لێكتێگەیشتنەیان شكاندووە و لە ئێستادا دەیانەوێ سەندیكای مامۆستایان بكەنەوە، بەڵام هیچ ئەندامێكیان نییە”، وتیشی:”ئ مامۆستای عەرەب و توركمانیش لای ئێمە ئەندامن، كە رێژەیان 500 مامۆستایانی عەرەب لای ئێمە دەگاتە پێنج سەد ئەندام”. 
حەسیبە عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا دەنگۆی پێدانی زەویان دەركردووە بۆ سەرنج راكێشان و خۆنمایشكردنیانە و بۆ ئەوەشە كە مامۆستایانی كەركوك ببنە ئەندام لایان و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 40 هەزار دیناریان لێ وەردەگرن”.
سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، راشیگەیاند:”ئەو هەنگاوەیان سەر ناگرێت ، چونكە بابەتەكە سیاسییە چونكە بۆ زەویی بە مامۆستایی عەرب و توركمان بدرێت لە چیمەن كە ناوچەیەكی كوردییە بە مامۆستایانی كورد نەدرێت”.

‌ 448 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:07:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved