نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
گەڕانەوە بۆ بەغدا
بورهان حاجی سلێمان


جارێكی دیكە حیزب و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان ( بە ریفراندۆمچی و قەومچی و عێراقچی و مەسڵحەتچییەكان)یەوە، چونەوە بەغداو پەیمانی وەفاداری و سوێندی یەكپارچەیی خاكی عێراقیان بە زمانی شیرینی كوردی خوارد.
چوونەوەی ئەمجارەی كورد بۆ بەغدا جیاوازە لە هەموو چووونەكانی دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و روخانی رژێمی تاك حیزبەوە، بەڵكو لە چوونەكانی وەفدی كوردی بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ رژێمی سەدام حوسێن جیاوازترە، چونكە كورد دوای ئەوەی پێشتر بۆ دەستكەوتی (ئاست بەرزتر) دەچووە بەغدا ئێستا مالیكی وتەنی “جگە لە داوای جێبەجێكردنی دەستوور هیچ داواكارییەكی دیكەم لە برا كوردەكان نەبیستووە”!
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بۆ ئەم قۆناغە لاوازییەی كورد، بە مەرجی هەڵنەخەڵەتاندنی خەڵك موزایەدە نەكردن، ئاساییە لام بچێتەوە بەغدا رۆڵی خۆی لە راستكردنەوەی ئاراستەی چەوتی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەكی دەوڵەتی عێراقیدا بگێڕێت، چونكە دواجار هونەری سیاسەت ئەوەیە چۆن بتوانیت قۆناغە نوێیەكە بە كەمترین زیان تێپەڕێنیت، بەبێ لادان لە هێڵە گشتییەكان و كاركردنی جدی بۆ دەربازبوون لە بەشێكی قەیران و ئاڵۆزییەكان بە تایبەتی لە ناوچە دابڕێندراوەكان، بۆ ئەوەش پێكهاتەی جوگرافی ئەو وەفدە گرنگە كە پێشتر رەچاوی ئەوە نەكراوەو خەڵكی ناوچە دابڕێندراوەكان بە تایبەتی كەركوكییەكان كە نوێنەرایەتییان نەبووە لە پێكهاتەی تیمە دانوستكارەكاندا باجەكەیان بە قورسی داوەتەوە.
هەرچەندە پانتایی ناوچە دابڕێندراوەكان (ئەو ناوچانەی لە دیدگەی قانوون و دەستورەوە بە ناوچەی جێناكۆك ناوبراوە) هێندەی هەموو هەرێم فراوانترە، كێشەكانی ئەو ناوچانەش بەراورد بە كێشەكانی شارەكانی هەرێم زۆر گەورەترە، لەگەڵ ئەوەشدا چ لە پێكهاتەی وەفدەكان چ لە دۆسێ و ئەجێنداكانیان و چ دواتر لە ئەدای نوێنەرانی لایەنە كوردییەكان، كەركوك و ناوچە دابڕێنداروەكان كەمترین پانتایی داگیركردووە. 
زیادڕەوی نییە ئەگەر بڵێن یەك بەرپرسی عەرەب یان توركمان هێندەی هەموو بەرپرسانی كورد لە بەغدا سوودیان بۆ پێكهاتەكانی خۆیان و زیانیان بۆ كورد نەبووە، ئەوان هەمیشە لە پێكهاتەی تیمە پەرلەمانی حكومییەكانیاندا خەڵكانی بڕیاربەدەستیان ناردووە كە سەرپشك بووە لە دانوستان و داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەی خۆی، بۆیە ئەمجارە زۆرترین تیشك دەخرێتە سەر ئەو برادەرانەی نوێنەرایەتی كەركوك دەكەن لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، تاكو لە ژێر فشارە حیزبی و رێكەوتنی لایەنەكاندا قوربانی بە بەرژوەندییەكانی كەركوك نەدەن، بێگومان زۆرترین فشاریش چ لە لەلایەن سەركرادیەتی كورد و چ لە لایەن راگەیاندن و شەقامی كەركوكییەوە دەخرێتە سەر ئەو بەڕێزانە، ئەوەش واتای ئەوەیە ئەگەر لە خەمی شارەكەو لە ئاستی بەڵێنەكانیاندان و پاشەڕۆژی سیاسی خۆشیان بەلاوە گرنگە ئەوە دەبێت خۆیان بۆ چوار ساڵی سەخت ئامادەبكەن... لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموویان.  

‌ 773 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:08:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved