»  کوردستان
لەسەر پۆستێكی فەیسبووك بەرپرسی نوسینگەی كەركوكی كەناڵی كوردستان 24 دەردەكرێت


بەرپرسی نوسینگەی كەركوكی كەناڵی كوردستان 24، لەسەر پۆستێكی فەیسبووك لە كارەكەی فەسڵدەكرێت، راشیدەگەیەنێت:” ژیانكردن لە ناو دۆزەخی كەركوك زۆر شەریفانەترە لە بەهەشتی منەتكاران”.
عەباس جەمیل جێماو، بەرپرسی لەكار لادراوی نوسینگەی كەركوكی كەناڵی كوردستان 24، لە لێدوانێكدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”كۆتایهێنان بە راژەی من لە كەناڵی كوردستان 24 پەیوەندی بە نوسینەكانمەوە بووە كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردۆتەوە”، ئەوەشی خستەروو:”ئەوان بە منیان وت كە بەهیچ شێوەیەك كارمەندی كەناڵی كوردستان 24 بۆی نییە لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان شت بنوسێت منیش ئەوەم قبوڵنیە بۆیە فەسڵكرام”.  
بەوتەی بەرپرسە لەكارلادراوەكەی كەناڵی كوردستان 24، هۆكاری راستەوخۆی فەسڵكردنەكەی ئەو نوسینە بوە كە باسی دووری كەركوكی كردوەكە چۆن ئاوارە بوە لە شارەكانی هەرێم لەماوی دە مانگدا، راشیگەیاند:”لەو نوسینەدا وتومە گەیشتمە ئەو قەناعەتەی ژیانكردن لە ناو دۆزەخی كەركوك زۆر شەریفانەترە لە بەهەشتی منەتكاران”.

‌ 327 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:10:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved