»  کوردستان
%60 هاوڵاتیانی كوردی خورماتوو گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان
 رەوان تاڵیب


 بە وتەی بەرپرسێكی یەكێتی تا ئێستا 60%ی هاوڵاتیانی كوردی خورماتوو گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان و دۆخی شارەكەش ئاسایی بۆتەوە.
محەمەد مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لەلێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەگشتی تاوەكو ئێٍستا 60% هاوڵاتیانی خورماتوو گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان”، ئەوەشیخستەڕوو:”هاوڵاتیانی گەڕەكی كۆماری كە یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی خورماتوو هاوڵاتیان تێدا گەڕاونەتەوە و بەشێك لە هاوڵاتیانی رزگاریش گەڕاونەتەوە”. 
بەوتەی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە ئێستادا دۆخی خورماتوو ئاسایی بۆتەوەو ئەو هێزەشی كە لەوێ جێگركراون هیچ جیاوازیەك ناكەن لە نێوان پێكهاتەكان، باسی لەوەشكرد:” نەتەوەكان بە كورد و توركمان و عەرەبەوە لە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا رازین”.
محەمەد مەحمود ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هیچ بڕیارێك نییە كە هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا كە خورماتوو جێبهێڵن و ئەوانەی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە راستییەوە”.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێك لە هاوڵاتیانی شارەكە  نیگەرانی خۆیان لەسەر كشانەوەی هێزەكە لە گردبونەوەیەكدا دەربڕی.

‌ 94 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:11:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved