»  کوردستان
دژەتیرۆری عێراقی لەكەركوك رێگری لەچالاكییەك بۆ پشتیوانی بەسرە دەكات



هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقی لە كەركوك رێگری لە ئەنجامدانی ئاهەنگێك دەكەن كە بۆ هاوكاری و پشتیوانی هاوڵاتیانی بەسرە سازكرابوو.
چوارشەممەی رابردوو 5/9/2018  لەلایەن  رێكخراوی (الشباب لمسە امل)، بۆ هاوكاری و پشتیوانی هاوڵاتیانی پارێزگای بەسرە، ئاهەنگێكی هونەری و میوزك لە باخچەی سمایڵلاند رێكخرا و دواتریش لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقیەوە رێگریان لێكراو و كۆتایی بە ئاهەنگەكە هێنرا.
لە سەرەتای ئاهەنگەكەشدا بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەكە ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە بڕە پارەی كۆكراوەكە كە لەرێگای فرۆشتنی پلیتەوە بەدەست هاتووە، دەدرێت بە ئاوی خواردنەوەی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان و رەوانەی بەسڕە دەكرێت. 
لەدوای دەستپێكردنی ئاهەنگە خێزانیەكە، لەدوای كاتژمێرێك لە دەستپێكردنی، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی، هەڵدەكوتنە سەر ئیدارەی باخچەكە و رێكخەرانی ئاهەنگەكە ئاگادار دەكەنەوە، ئەگەر بە زووترین كات ئاهەنگەكە تێك نەدەن، ئەوە سەرجەمیان دەبرێنە بەندینخانە. 
یەكێك لە رێكخەرانی ئاهەنگەكە، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هێزەكانی دژە تیرۆر رایانگەیاند كەهاتوون ئێمە بەرن وەكو رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە بیانوشیان  ئەوە بوو كە ئەم جۆرە هاوكاری و ئاهەنگانە لە شارەكە دەبێتە مایەی هاندانی خەڵكی كەركوك بۆ ئەوەی كێشە و ئاڵۆزی بنەنەوە و خۆپیشاندان لەشارەكەدا بكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”بە روونی پێیانڕاگەیاندین ئەگەر كۆتایی بە ئاهەنگە نەهێڵدرێت و چۆڵنەكرێت ئەوە بە هێز شوێنەكە چۆڵدەكەن و رێكخەرانیش دەبەینە بەندیخانە”.
جێی باسە پێشتریش دژە تیرۆری عێراقی رێگری لە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی گرتبوو، كە بۆ ئیدانەكردنی لێدوانەكانی باڵیۆزی توركیا لە عێراق سەبارەت بە كەركوك، بڕیار بوو سازبكرێت.

‌ 112 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:12:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved