نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ئێران و ئەمریكا هەڕەشەی توند لە كورد و سوننە دەكەن


هەر یەك لە ئەمریكاو ئێران فشارەكانیان بۆ سەر كورد زیاد دەكەن داوای چوونە نێو ئەو جەمسەرانە دەكەن كە نزیكن لە خۆیانەوە، ئەو پەیامەشیان بەراشكاوانە بە مەسعود بەرزانی، سەرۆكی (پ د ك) وتوە.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ) برێت مەكگۆرك نوێنەری ترەمپ لە عێراق بە مەسعود بەرزانی راگەیاندووە بەهیچ جۆرێك نابێت كورد بچێتە بەرەی نزیك لە ئێرانەوە، بەپێچەوانەوە ئەمریكا هاوكارییە مادیی و سەربازی و سیاسییەكانی بۆ كورد رادەگرێت.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە لە حاڵەتی سەرنەكەوتنی مەكگۆرك و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەوە ترەمپ خۆی دێتە كایەكەوە.
لەبەرانبەردا قاسم سولەیمانی لە هەولێر بە روونی بە بارزانی راگەیاندووە كە "ئەگەر بچنە نێو جەمسەری نزیك بە ئەمریكاوە، ئەوە لە ریفرانداۆم خراپترتان پێدەكەین".
هەرچەندە كورد سەبارەت بە داخوازییەكانی كاغەزی خۆی پێشكەش بە هەردوو بەرەكە كردووە، بەڵام سەرچاوەكە جەخت دەكاتەوە كە بەهۆی ئەو فاشارنەوەیە تا ئێستا كورد بڕیاری چوونە بەرەیەكی نەداوە نەك بەهۆكاری جێبەجێنەكردنی داخوازییەكانیان. 
سەركردەیەكی سوونە ئاشكرای دەكات كە سەركردایەتی پێكهاتەكەی هەڕەشەی ئەمریكی هاوشێوەی سزاكانی ئێرانی لەسەرە ئەگەر بچنە جەمسەری فەتح و دەوڵەتی قانونەوە، ئەمەش دوای ئەو داوكارییانە دێت كە واشنتۆن بۆ هەمان مەبەست لە كوردی كردووە.
لای خۆشیەوە مەحمود ئەلمەشهەدانی سەركردەی هاوپەیمانی بەغدا ئاشكرای كرد كە واشنتۆن بە زمانێكی زۆر زبر هەڕەشەی لە سەركردە سونییەكان كردووە لەوەی بچنە جەمسەری فەتح - دەوڵەتی قانون هاوپەیمانێتی (البنا ْ )ـەوە، وتیشی " هیچ دەرفەتی گفتۆگۆیان سەبارەت بەو پرسە نەهێشتۆتەوە".
چاودێرانیش ئاماژە بە مەترسی روبەڕوبونەوەی شیعە بە شیعە دەكەن و پێیانوایە ئەمریكاو ئێران شەڕی بە وەكالەت لە عێراق دەكەن، بوونی ژمارەیەكی زۆر لە میلیشیاكانیش بە فاكتەری سەرهەڵدانی ئەو جەنگە ناوخۆییە ناودەبەن.

‌ 865 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:13:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved