نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
كەركوك نوقمی خۆڵ و خاشاك دەبێت
ئا / هەواڵ

ئا/ هەواڵ

گەڕەكەكانی شاری كەركوك بەدەست كەڵەكەبوونی خۆل و خاشاكەوە دەناڵێنن و بەهۆی هەڵنەستانی حكومەت بە پاكردنەوەی گەڕەگەكان، خەڵكانێك هەڵگرتنەوەی خاشاك دەكەن بە پێشەی خۆیان.


سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا باس لە هۆكارەكانی كەڵەكەبوونی خاشاك دەكات و رونیدەكاتەوە كە شارەكە پێویستی بە ئاوڕدانەوەی زیاترە لەو رووەوە.
* شارەوانی كەركوك بەردەوامە لە كارەكانی وەكو جاران خاشاك هەڵدەگرێتەوە؟
- هەروەكو جاران شارەوانی ئێستا خۆی هەڵدەستێ بە پاكردنەوەی شار، بێگومان ئەو پارەیەی جاران دەهات بۆ شارەوانی بەمەبەستی پاكردنەوەی شار ئێستا چواریەكی ئەو پارەیەیە، لەبەر ئەوەش تواناكان تا ئاستێك سست بوون و لەگەڵ ئەوەش ئێمە بەردەوامین و شارەكە پاكدەكەینەوە، بەڵام هەندێ جێگە هەیە لەو ئاستەدا نییە بۆ نمونە هەر گەڕەك و جێگەیەك حاویەی لێبوو پاكردنەوەی ئاسانەو چاكتر هەڵدەگیرێتەوە لەو ناوچانەی حاویەی نییەو ئێمەش ئێستا پارەمان نییە حاویە بكڕین .
* تا چەند هاوڵاتی هاوكاری كارەكانی ئێوەن لە فرێدانی خاشاكدا ؟
- بەشێك لە خەڵكی من ناڵێم هەموویان هاوكار نین لەگەڵ شارەوانی و زبڵ و خاشاك و پاشماوە فڕێ دەدەن و ئەیخەنە سەرشەقام و شوێنی گشتی و لە جێی تایبەت و دیاریكراو فڕێی نادەن، ئەوەش كاری ئێمە قورستر دەكات و دەبینی لەهەندێ جێگە حاویەكەش دانراوە كەچی خەڵكی چواردەوریان تەنیوە بەخاشاك و هەستی لێپرسراوێتی نەماوە لەو ئاستەدا.
*لە ئێستادا كەسانێك هەن بە ئۆتۆمبێل و كەرەستەی خۆیان خاشاك لە هەندێ ناوچە هەڵدەگرنەوە و لەبەرانبەر ئەوەدا بڕێك پارە وەردەگرن، هەڵوێستی ئێوە چییە لەو بارەیەوە ؟
- ئەوانەی خۆیان بە ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل و تراكتۆر خاشاك كۆدەكەنەوە و پارە لەخەڵكی وەردەگرن هیچ پەیوەندیەكیان بە شارەوانییەوە نییە و من داواكارم خەڵكی هیچ یارمەتیەكیان نەدا و پارەیان پێ نەدات و هەتاكو گەر توانیشیان ژمارەی ئۆتۆمبێل و جۆرەكەیمان پێ بڵێن ئەوا ئێمە بە كاری یاسایی هەڵدەستین، چونكە ئەوەی ئەوان دەیكەن كارێكە حكومەت ئاگای لێ نییە، لەبری ئەوەی پشت بەوانە ببەستن ئێمە شەش كەرتی شارەوانیمان هەیە و ژمارەیان بەربڵاوە و ماڵپەریشمان هەیە لەسەر ئینتەرنێت ئەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكەن لەهەر جێیەك خاشاك كەڵەكەببوو دەگەینە ئەو شوێنانە و پاكی دەكەینەوە.
* تا چەند حكومەت هاوكاری ئێوەیە و بودجەی تەرخانكراو لە ئێستادا چۆنە ؟
- بەشێوەیەكی گشتی نەبوونی بودجە وایكردووە لە كەركوك و تەنانەت شارەكانی تری عێراقیشدا روویداوە خاشاك زۆربووە ئەوەتا نمونەی بەرچاو شاری بەسڕەیەو تەنانەت شۆستەكانیشی خاشاكەو خەڵكەكەی هەستاون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە پاساوێك نییە بۆ ئەوەی بڵێین ناتوانین شار پاككەینەوە لەگەڵ ئەوەش راستیەكان ئەوەن كە نەبوونی بودجە هۆكاری سەرەكییەو بەهۆی ئەوەوە ناتوانین حاویەو ئالیات و تەنانەت كارمەندی پێویستمان هەبێ، جاران بودجە بۆ شارەوانی و خاوێنكردنەوەی شار یەك ملیار دینار بوو ئێستا بودجەكە 260 ملیۆنەو جگە لەوەش نزیكەی 200 ملیۆن لە رێگەی موەلیدە ئەهلیەكانەوە كۆدەكرێتەوە، بەڵام ئەمە بڕێكی گونجاو نییەو بەشی كارەكان ناكات.
* ئەوانەی سەرپێچی دەكەن و شار پیس دەكەن رێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر ؟
- لە فڕێدانی خاشاك و پاشماوە ئێمە لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكانیش رێكەوتوین ئەوان خەڵكی دەگرن بۆ نمونە ئەوانەی خانو و بینا دروست دەكەن شوێنی گشتی پیس دەكەن، بەڵام ئەوەش وەك پێویست نییە لە بیست سەرپێچیا رەنگە كەسێك لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت، چونكە پاكردنەوەی شار وەكو پرۆژەی تر نییە، ئەگەر بێتو خەڵك هاوكار نەبێ شار پاك نابێتەوە.
* ئەو خاشاكەی لە كەركوكدا كۆدەكرێتەوە دواتر چی لێدەكرێت ؟
- لەكەركوكدا رێگەیەكی مۆدێرن و ژینگە پارێزی هەیە كە لەهیچ پارێزگایەكی عێراق ئەوە پەیڕەو ناكرێت تاكە پارێزگا كەركوكە كە بەرێگەی جیاكردنەوەو داپۆشین بەشێوەی تەندروستی (ناشتنی تەندروستی) لە ناوچەی نێوان لەیلان و تازە لەوێ بە چاڵی گەورە خاشاك دەنێژرێ و دادەپۆشرێت لە جیاتی فڕێدانی لەسەر زەوی سوتاندنی و نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری كەركوكەوە دوورە، رێگەی جیاكردنەوە و داپۆشینی خاشاك لەسەردەمی ئەمركیەكانەوە دانرا و ئەوكات عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری كەركوك بوو، كورتەی كارەكەش ئەوەیە خاشاك دەبرێتەوە ئەوێ جیا دەكرێتەوە و جۆری ماددەكان لێكدەكرێنەوە و دواتر بەشێوەی تەندروست لەژێر خاكدا دادەپۆشرێن.

‌ 472 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:14:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved