نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
فڕۆكەخانەی كەركوك لە نێوان ململانێی سیاسیدا
ئا/ هاوار ستار




ئیدارەی كەركوك  بەوەكالەت بەنیازە چەند بەرپسێكی توركی بۆ ئاهەنگی كردنەوەی فڕۆكەخانەی شارەكە بانگهێشت بكات.

پرسی كردنەوەی فڕۆكەخانەی كەركوك ماوەیەكە بووەتەوە باس و پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بە نوسراوێك كردنەوەی فڕۆكەخانەی كەركوك لە رۆژی 5/9/2018 چوارشەممەدا رادەگەیەنێ و دواتر لەرێی راگەیاندنی پارێزگاوە دواخستنی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە راگەیەندرا، لەنوسراوێكی پارێزگاردا ئاماژەی بەوەكردووە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و چەند میوانێكی توركی لە مەراسیمەكەدا ئامادەدەبن، ئەندامێكی لیستی برایەتیش لە ئەنجومەنی پارێزگا رایدەگەیەنێت كە كوردەكانی ئەنجومەن ناچنە ئاهەنگی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە.
بەپێی نوسراوێكی راكان سەعید پاریزگاری بەوەكالەتی پاریزگای كەركوك كە وێنەیەكی لەبەردەست هەواڵدایە بڕیارە بەشێوەی فەرمی فڕۆكەخانەی كەركوك بە فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی و نێو دەوڵەتی بكرێتەوە لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و بۆ ئەو مەبەستەس دوو فڕۆكە لە فرۆكەخانەكە دادەبەزێت كە یەكیان لایەنی عێراقیە لەنێویدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئەوی دیش وەفدێكی توركیە كە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە سەرەتای گەشتەكانی كەركوك بۆ وڵاتی توركیا دەستپێبكات.
راكان سەعید دەڵێت: “لەدوای سەپاندنی یاساوە لە شاری كەركوك كردنەوەی فڕۆكەخانەكەی بەشێوەی مەدەنی و نێودەوڵەتی گەورەترین دەستكەوتە”،
هەروەها باس لەوەش دەكات كە فڕۆكەخانەكە بەڕووی نزیكەی یەك ملیۆن و نیو دانیشتوانی شارەكە دەكرێتەوە بەگشت پێكهاتەكانییەوە.
مەروان ئەلعانی لێپرسراوی راگەیاندنی پارێزگای كەركوك بۆ هەواڵ رونیكردەوە: “ئەو فڕۆكەخانەیە دەبوو لە بەرواری 5/9/2018 بكرێتەوە و بەڵام بەهۆكاری هونەری كۆمپانیای بەڕێوەبەر كردنەوەكەی دواخرا و كێشەكە تەنها هونەریە”.
هەروەها وتی: “كردنەوەی فڕۆكەخانەی كەركوك هەركاتێك بێت مەراسیمی فەرمی بۆ ئەنجامدەدرێت و لەگەڵ ئەوەشدا لە كۆمەڵێ بەشدا كاركردن و نۆژەنكردنەوە ماوەو بەردەوامە، بڕیاریشە كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیزمیر كار و گەشتەكانی كەركوك بگرێتە ئەستۆ”.
دەربارەی بودجەی تەرخانكراو بۆ فڕۆكەخانەكە وتی :” تا ئێستا دیار نییە چەندی تێدا خەرجكراوە و چەندی دەوێت، بەڵام كارەكانی ناوەستن و بەردەوامن.
هەر لەسەر فڕۆكەخانەی كەركوك لای خۆیەوە جەمال مەولود ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی بۆ هەواڵ رایگەیاند: “پێشتر پرۆژەی فڕۆكەخانەكە بە ئێمە درابوو و دەبوو من سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیە بكەم، بەڵام لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەوان بێ پرس كاریان لەو فڕۆكەخانەیە كردووەو بەئێمە هیچیان نەوتووە و نەداوە”.
ئەو ئەندامەكوردەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وتیشی: “بڕیارە ئێمە بایكۆتی مەراسیمی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە بكەین چونكە ئەوان هەمویان ژێربەژێر تەواو كردوە و هیچیان پێ نەوتوین نە لە كاركردن تێیدا و نە لە دامەزراندنی كارمەند بۆ كوردەكان و تەنها لە كردنەوەی داوەتیان كردوین و ئەوەش مایەی قبوڵ نییە”.
فرۆِكەخانەی كەركوك فرۆكەخانەیەكی سەربازیەو ساڵانی پێش پرۆسەی ئازادی عێراق لەلایەن رژێمی سەدامەوە بەكارهێنراوە، درێژی پایەی نیشتنەوەی فڕۆكە لەو فرۆكەخانەیە 323 مەترە، 
و پاشان لە ساڵی 2003 بووە شوێنی سەرەكی سەربازە ئەمریكیەكان و نزیكەی 5000 هەزار سەربازی تێدا جێگیركرا.
دواتر لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە پرۆژەكە لەكەركوكەوە برایە بەغدا و لەوێش كە وەزیری گواستنەوەی ئەوكات هادی عامری بوو پرۆژەكەی پەسەند كرد و رای لەسەر بوو كە بەشێوەی فڕۆكەخانەی مەدەنی بكرێتەوە و رایگەیاند پرۆژەكە لە وەزارەتی ناوخۆوە بگوازنەوە بۆ وەزارەتی گواستنەوە تا لەوێ كاری لەسەر بكرێت، پاشان لەساڵی 2011 و پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەفەرمی بڕیاردرا كارە سەرەتاییەكانی وەكو ئاو و كارەبا و ئاوەڕۆ بۆ فڕۆكاخەنەی مەدەنی دابنرێت و دەست بەبناغەی بەشە گرنگەكانی فڕۆكەخانەیەكی ستاندارد بكرێت، بەڵام بەغدا بڕیاری لەسەرنەدا و كاری تێدا نەكرا.

‌ 833 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:14:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved