نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
ئەوانی تر دۆزەخن
شادی محەمەد


ئەوانی تر لەسادە ترین پێناسەیدا بریتیە لە پێچەوانەی من یان خود، وەك “جولیا كریستیڤیا “ دەڵێت ئەوانی تر لەناوەوەیی ئێمەدا دەژین ئەوانی تر ڕووەكەی تری شووناسەكەمانن، ڕامبۆی شاعریش دەڵێت من ئەوی دیم .مەرج نیە هەموو جارێك ئەوانی تر سەبارەت بە من یان خود دژبن و نامۆیی و ترس و دڵە ڕاوكی بوروژێنن، بە پێچەوانەوە ئەوی دیی هاوشێوەی خودە تەواوكەری یەكدین، ئەوەی لێرەدا گرنگە تیشكی بخەینە سەر ئەوانی ترن بۆ ئەوەی خود بناسین دیوە تاریكەكانی ڕۆشن بكەینەوە،وەك جاك لاكان لەوتارە بەناوبانگەكەی كە بەناونیشانی (ئەرك و مەیدانی زمان ) دەڵێت : ئینسان قسە دەكات چونكە رەمزەكان ئەویان وەكو ئینسان دروست كردوە، لە ڕاستیدا كاتێك مرۆڤ دێتە دوونیاوە ڕەمزەكان ژیانی ئەو دەكەنە نێو تۆڕێكی وەها گشتگیر كە بە ئەوانی دیی دەبەستێتەوە، ئەوانی دیش دەبێت ئەو بەگۆشت و خوێن دروست بكەن، تۆڕێكی هێندە گشتگیر كە كەسانی دیكە وشە گەلێكی زۆر دەبەخشن بە تاك دەشێ بیكەنە بە ئیماندار یاخود بێ ئیمان، لەنێو دەستورە ڕەمزێكەیدا باوك سالاری و بونیادەكانی سێكسواڵی شتگەلێكی جەوهەری نین بۆ لاكان لە جیاوازی سێكسواڵی هیچ شتێك سروشتی یا جەوهەری نیە ژن، پیاو ژنایەتی،پیاوەتی هەموو ئەوانە دروستكراوی ئەوانی ترن، هەڵبەتە ئەوە ڕوون ئاشكرایە مرۆڤ هەنووكە لە نێو كات و شوێنێكی تایبەت دایە هەر ئەمەش ڕەنگ و ڕووی تێگەیشتن و مەعریفەیی مرڤی كردووە یان دەتوانین بڵێن كات و شوێنێكی جیاواز دەتوانن مرۆڤێكی جیاواز بهێنەبوون، مرۆڤێكی تەواو دژ لەگەڵ ئەم مرۆڤەی هەنووكە هەیە . 
ئەوانی تر لای سارتەر و لاكان فاكتەرێكی گرنگن بۆ پێكهێنانی خود و بۆ تێگەیشتن لە خود، چونكە ئاگایی خود لەتەماشاكردنی ئەوی ترەوە دادەمەزرێت بەلای سارتەرەوە ئەوی دی بوونێكی ئیجابی نیە بەڵكو هەوڵ ئەدات دەست لە ئازادێكانی خود وەربدات لەمەوە سارتە گووتەیەكی بەناوبانگی هەیە كە دەڵێت ئەویدی دۆزەخە، كەچی میشێل فوكۆ پێی وایە ئەوی تر و خود بەشێوەیەكی پتەو و لێكهەڵنەوەشاو بەیەكەوە گرێدراون و ناكرێت جیابكرێنەوە تەنها لە ساتەوەختی مەرگ نەبێت، لێرەدا فوكۆ پێچەوانەی سارتەر بیردەكاتەوە پێیوایە كاتێك خود ئەوی تر لە خۆی دوور دەكاتەوە خۆی دووردەكاتەوە خودی خۆی بچوك دەكاتەوە واتا دژایەتی كردنی ئەوانی تر دژایەتی كردنی خودە.

‌ 688 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:23:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved