»  پەڕەموچ
كەژاڵ ئیبراهیم خدر ئەزموونێكی شایستەیە بەتێڕواننێكی تایبەت
ن. حاتم بابكر عوض كریم


ن. حاتم بابكر عوض كریم*
و: بەندی علی 

لەیەكەم ساتەوە زانیم ئەم ئەركە تەواو سەخت و دژوارو ئاڵۆزە، وێڕای سەر قاڵ بوونم بە توێژینەوەی ئەو شیعرانەی كە بەكوردی نوسراون و وەرگێڕدراون بۆ زمانەكانی عەرەبی، فارسی، كوردی، لاتینی، ئەمازیغی :
 "كەژاڵ ئیبراهیم خدر"یەكێكە لەو شاعیرانەی كە بەكوردی دەنوسێت و شعرەكانی كراون بەعەرەبی"ئەگەر سەرنج بدەین، بەگشتی نوسەرە عێراقیەكان هەڵگری پەیامی بەیداخی تازەگەری ئەدەبین، لە شیعری عەرەبیدا لەم بوارەدا جێگە پەنچەكانی "نازك مەلائیكە، بەدر شاكر سەیاب " لەنوسینی شیعر بەزمانی عەرەبی بەرۆشنی دیارن، ئەم شاعیرانە بەجۆرێ كۆششیان كردووە لە دیاریكردن و، دیباجەو، تەختی شیعر. كەدووبارە وێنەو بەیانیەكانیان و شێوازەكانی شیعری جەدەلیەتی سەردەمی شیعری ئەمەوی و عەباسی و ئەندەلۆسیان ژیاندۆتەوە بە پۆشاكی سەردەمیانە،هەروەها شیعرەكانی" موتەنبی، فەرزدەق، حەریر، ئەبو نەواس، ئەبو تەمام" لای ئەوان دەنگ دانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا كەناكرێت هەرگیز بێ بەش بكرێن لە ناو بانگیان "
بۆیە دەنگ و رەنگی ئەو شاعیرە كوردانەش كە شیعرەكانیان بە تازەگەری و بەرزیی و هاوچەرخی جیا دەكرێنەوە ناكرێت نادیدە بكرێن "هەر لەبەر هۆیەش بووم رازی بووم بەنوسینی ئەم دەقە لەسەر شیعرەكانی خاتوونێكی كورد بەناوی كەژاڵ كە شیعرەكانی قووڵیەكی بەرچاوی هەیە و، بریتیە لەنایابترین وەرگێران بۆزمانەكانی جیهان "
شیعری كوردی بە سەردەمی زێڕین ناسراوە و سروشتی هێمنانەو گفتۆكردن لەخۆی دەگرێت، كەشاعیری كورد خەمەكانی نیشتمان لەكۆڵ بنێت بەپێی ئەو ئاڵۆزییەی كە خەڵكی كورد تێدا ژیاوە، لە رێگەی ئەو قەیران و جەنگانەی كە سۆزو ویژدانیانی تێدا بەخشیووە بەدرێژایی چەندین نەوە" ئەمەش ئەوە ناگەێنێ كە شیعری كوردی بەگشتی لەعێراقدا بەتایبەتی هەر شیعری كلاسیكی تەقلیدی و بێ تەنها مەیلی لەگەڵ بەرەنگاریدا هەبێ" بۆیە ئێستا شیعری كوردی پەیوەندی ئەڤین و تامەزرۆیی و سۆزداری دەگێڕێتەوە، بە شێوەیەكی رۆمانتیكی و چێژدار، بەشداری ژن بۆپیاویش بە وردەكاریەكانی ژیان دەناسرێتەوە، لەپێناو گەشەپێدان و باڵابونیدا بەرەو جیهانێكی ئەزمونگەرایی "كەنمونەیەكی تازەگەری كراوە بەرووی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا.
 ئەزموونی شیعرەكانی كەژاڵ ئەزمونێكی شایستەیە بە تێڕامان، كە تایبەتمەندی خۆی هەیەو،سیمایەكی نوێگەری و كلاسیكی و رۆمانسی و بوێریان پێوە دیارە " ئەویش لەرێگەی پێكهاتەكانی سروشتی گوندەكان، بۆئەوەی نیشتمان بەخاك و گوڵ و ئاوو چیاكان جوانتر بدرەوشێتەوە دەبێت لە شیعری كەژاڵ تێبگەین دەبێ پەنا بەرین بۆ قەصیدەی"دەریایەك لە خەم باخچەیەك لە خۆشەویستی "كە عەبدالوەهاب گالبانی وەریگێڕاوە بۆزمانی عەرەبی "

چەند ساڵێكە 
دەست بۆ هەر شوێنێكت دەبەم 
پڕن لەباخچەی هەڵاڵەو 
دەنكە هەناری ئەم وەرزەو 
وەك شەونمی بەر بەیانیان 
نمە نمە سپی و، دەبێ و هەڵدەوەرێ 
كاتێك دەمم دێنم ماچت بكەم 
تەنها گوڵی ماچەكانتە 
وەك پەلكەزێڕینە پەخش دەبێ و 
سپێدەیەكی رووناك دەنوێنێ "

كەسی وردبین لەشیعری كەژاڵ بۆچونێكی تایبەت بەدی دەكات لەسەر سروشت و پێكهاتەكانی لەكوردستاندا هەر بۆیە كەژاڵ چەندین خەڵات و مەدالیای پێ بەخشراوە هاوكات ئەوەی خوێنەری دیوانەكانی بێت و، دەقەكانی بخوێنێتەوە بەتایبەتی بۆ شارەكەی "قەڵادزێی" نوسیوە، نوسینێكی نایابی مرۆڤایەتی دەبینێ، كەپسپۆڕە ئەكادیمی خوێندكارەكان چەندین نامەی ماستەرو دكتۆرایان لەسەر هێناوە،هەرئەوەش وادەكات كە گۆڤارو،رۆژنامە و،بڵاوكراوە ئەدەبیەكانی كوردستان و عێراق ودەرەوەش بەرهەمەكانی بڵا و بكەنەوە " 
ئەم ژنە شاعیرە خۆی دەناسێنێت وەك "مرۆڤ ،وەك مێینەیەك،وەك دایكێك خاوەنی كوڕو كچە، خاوەن پەیوەندیەكی توندیشە بەخاك و پێكهاتەكانی سروشتەوە، وەك لە قەصیدەی كاروان ئەنوەر بەدی دەكرێت "

شعرێكم بۆ ئاسمان نووسی 
زەوی خۆی لێ تووڕە كردم 
شیعرێكم بۆ هەتاو نووسی
هەور خۆی لێ وون كردم 
شعرێكم بۆ باران نووسی 
تەرزە بەردبارانی كردم 
شعرێكم بۆ نێرگز نووسی 
دەمی دڕكێك پەنجەی گەستم 
شعرێكم بۆ خۆشەویستەكەم
هاتن گۆڕیان بۆ هەڵكەندم 

 كەژاڵ گرنگی بەجوانی سروشت دەدات، لەرێگەی گوڵ و گوڵزارەوە، ئەوەش مانای ئەوپەیوەندیە دەگەێنێت بە پێكهاتەكانی جوانی سروشت لەگوندو لادێكاندا،كە رۆچونێكی قوڵی رۆمانتیكی شاعیر دەردەخات وەك رەخنەگر و نوسەر "غەفور صالح عبدالله ئاماژەی پێداوە"

ویستم وەك گوڵ ناوت بێنم 
گوڵێك نەبوو بگات بەتۆ
ویستم وەك جوان بتنەخشێنم 
جوانێك نەبوو لەوێنەی تۆ
لەنێوانی پێناسەی تۆو وشەكانما 
من تێ ناگەم 
خۆم وون دەكەم یاخود تۆ؟

 لە شیعری كەژاڵدا وێنەی جوان و شێوازێكی تر دەبینین، بەهار دەكاتە سمبولێك تاكوو سۆزو هەست و نەستی خۆی تێدا خاڵی بكاتەوە كە پڕن لە نەرم و نیانی و پاراوی وەك لەم شیعرەدا بەدی دەكەین "كە بانە خان" وەریگێڕاوە 

بۆت دەگەڕێم 
لە شەوەزەنگی پەڵە هەورێكی 
پڕ بارانی رۆحمدا
لەنێو پەنجەی دەستی 
مۆسیقارێكی پڕ نۆتەدا 
خەیاڵ بەدەم روبارێكی گریانەوە 
دەروێش بە تەریقەتی سەربادانەوە 
واهەست دەكەم 
دنیا لام وێران بووە 

شیعرە وەرگێردراوەكانی كەژاڵ بۆ زمانی عەرەبی وامان پێدەڵێت كە بەرگێكی نوێگەری پێوە دیارە" كەژاڵ نوێیە، وەك شەرابی نوێ لە شوشەی ئاسندا، لەقوڵی قوڵایی سەرسوڕمان و راچڵەكین دەڕژێتە هەستی مرۆڤەوە، كەئەو رۆژو گوڵ و ئەڤین تامەزرۆی دەبەخشێت لەرێگەی پەیوەندیی بەدەنگی خاك و دەسەڵاتی شوێن، بەواتایی نوێگەری داهێنەرانە، كەئەمەش نیشانەی ئاستێكی بەرزە لەهزریدا،كە پەیوەستە بە وێنا گەلێكی مرۆڤایەتی و، ئازادی و رەهابوون و سەرنجێكی پڕ بەرائەتەوە، ئەمەش هەڵوێستی ئەم ژنە شاعیرە نیشان دەدات لەمەڕ نوسین و مەبەستی گەیاندنی هەست و نەستیەكانیەوە ئەمەش بەجوانی دیارە لەو شوێنەدا كە شاعیر دەڵێ 

من شاعیر نیم 
بەڵام ئەگەر لێم بپرسن 
كۆرپەی كام هۆنراوە جوانە 
دەڵێم ئەوەی 
ژانی سروشتی كێشاوە 
بەبێ بەنج و بێ دكتۆرو،بێ دەرمانە 

كەژاڵ بەدڵێكی پڕ بەئازارەوە لەدایك بووە، لەرەحمی سروشتەوە قەصیدەكانی دەنەخشێنێت ئەم دیوانە جیهانێكە لەسۆزو هەڵوێست و نامەی سۆزداری و نیشتمان پەروەری كە ئەمانەش سروشتی مرۆڤی كورد لە كوردستانی عێراق نیشان ئەدەن و گەرچی چەندین روداویان بەسەردا هاتووە وەلێ رەسەنایەتی خۆیان لەدەست نەداوە كەئەوەش مەیلدارە بۆجوانی و ئاشتی "و نیشاندەری پێكهاتەیەكی دەروونی و ویژدانی خاوەن بروایە بە پیرۆزی خاك و نیشتمان "هاوكات قەصیدەكان نیشانەن بۆ تێكەڵاوبوونی كۆمەڵایەتی خاوەن بڕوا كە بۆ ئایندە دەڕوانێت وەك ئەوەی خۆی دەیخوازێت و دەیەوێت لۆكاڵی بن" 
شیعرەكانی كەژاڵ هەستێكی مرۆڤایەتی بەرزو ئازاد نیشان دەدەن كە ویژدانی كۆمەڵگا دەهەژێنێت مانای وایە وابەستە نیە بە قەیرانەكان و لێكەوتە تێك ئاڵاوەكانی شیعرەوە"
 شیعری كوردی خاوەن رەهەندێكی جوانیە بۆناخی مرۆڤی كورد" سوپاس بۆ كەژاڵ كە فرسەتی ئەوەی پێ بەخشیم رۆبچمە قوڵایی ئەم جیهانە شیك پۆشەوە" كە رێزو نرخاندنی زیاتری هەیە.
كەژاڵ شوێنەواری پاراوی بەهێزیی نیشاندام كە شیعر دەكاتە توانایەك بۆ بنیات نان و بەرەو پێش چوون "دوبارە سوپاسی خۆم و، خۆشحاڵ بووم بە خوێندنەوەی دەقەكانی ئەم ژنە شاعیرە ".
* رۆماننووس و رەخنەگری سودانی 


‌ 108 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:24:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved