»  پەڕەموچ
ببە بە گەڵا....
قاسم تاباك



مەبە بە من
تا ئەبەد
لە خۆم
پیرترم
* * * * *
ببە بە سێبەرم
تا مەرگ
دەگەڵا خۆمت 
دەگێڕم
* * * * *
خۆم لە مردن دەدەم
لێوت بنێ بە لێومەوە
هەناسەی
دەسكردم دەیە
* * * * *
دەبێ چەندە شەو بم
تا ببی 
بە ئەستێرە
* * * * *
چۆلەكەیەك
لە ژێر فوارەی ڕەنگەكان دا
مەلە دەكا
چەند بەختەوەرە
ئاسمان
* * * * *
گوڵەكان
لە ترسی سیس بوون
لە سەر كراسەكەت
وەدەر ناكەون
* * * * *
دەبمە دیكتاتۆر
بۆ ئەبەد
دەیانگرم
مەمكەكانت
* * * * *
بوومە جەغزی سەر كراسەكەت
دەوری مەمكەكانت
دەخولێمەوە
* * * * *
ببە بە با
دەبمە گەڵا
خۆشە
پێكەوە بوون.

‌ 55 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:25:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved