نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
محەمەد رەحیم: باسكەی كەركوك لە دۆخێكی تاڵدایە


هەڵبژاردەی باسكەی پەروەردەی كەركوك تووانی پلەی یەكەمی عێراق بەدەستبهێنێت و راهێنەری تیپەكەش لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، دەڵێت:” سەرباری ئەو نازناوە دۆخی ئێستای باسكەی كەركوك بە تاڵ ناودەبات. 

*دوای بەدەستهێنانی نازناوی باسكەی پەروەردەكانی عێراق بۆ ئاستی ئامادەییەكان چۆن دڕوانیتە ئاستی یارییەكە لە كەركوك ؟ 
- راستە تووانیمان پلەی یەكەمی پەروەردەكانی عێراق بەدەستبهێنین، بەڵام گەر بە چاوێكی لۆژیكیانە تەماشای دۆخی تیپ و یاریزانانی تۆپی باسكە بكەین ئەو دۆخێكی زۆر تاڵ بەدی دەكەین، یاریزان لە ماڵەوە دانیشتووە چاوەڕێ دەكات بۆ یانەیەكی شاری كەركوك یاری بكات، جگە لەوەش یانەكان تەنها تۆپی پێ بە وەرزش دەزانن .
* باشە لە رووی هونەرییەوە چۆنە؟ 
- دەتوانم بڵێم لە رووی هونەرییە تا رادیەكی باش ئاستی هونەری یاریزانان زۆر باشە ئەوەش بە هەوڵ و ماندووبوونی خودی یاریزانان و چەند دڵسۆزییەكی یارییەكە . 
* ئایا بناغەی یارییەكە لەسەر ئاستی قوتابخانەكان و یانەكانی كەركوك بوونی هەیە؟ 
- بەڵێ بناغەیەكی پتەوی هەیە پشت ئەستور بە مێژووی پرشنگداری یارییەكە لە كەركوك .
-* زیاتر لە دوو ساڵە فێرگەیەكتان بۆ بەهرەمەندانی باسكە درووست كردووە، ئامانجی خۆی پێكاوە ؟ 
- سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین كە فێرگەكە تا تەمەن 18 ساڵ لە خۆ دەگرێت دواتر دەبێت یانەكان ئەو یاریزانانە لە خۆ بگرن و بەردەوامبن، بە  بۆچوونی خۆم  بەڵی پێكاویەتی و تائێستا 6 یاریزانی پێگەیاندووە كە گەیشتوونەتە ئاستی هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتووان و لاوانی عێراق، قوتابخانەكە لە 7 ساڵی داهاتوو بە تەواو ئامانجەكانی بەدیدێنێت كە خۆی دەبینێتەوە لەوەی كەركوك بكەینە پایتەختی باسكەی عێراق . 
* هەنگاوەكانی گەشەپێدانی باسكەی كەركوك بۆ داهاتوو چین ؟ 
-  سەرەتا گەشەپێدان بریتیە لە  داراییەكی باش، چونكە وەكو ئاو وایە بۆ كشتوكاڵ، منیش بەڵێن دەدەم هەر یانەیەك باسكە لە خۆ بگرێت و پاڵپشتی دارایی باشی بكات ئەوە لە ساڵی یەكەم و دووەم تیپەكە بگەیەنینە خولی نایاب .

‌ 508 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:25:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved