نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
نۆژەنكردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی كەركوك ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت


پاش پەراوێزخستن و فەرامۆشكردن دواجارو پاش سەردانیكردنی وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق بڕیاردرا  دەست بە كاركردنەوە لە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی  یاریگای ئۆڵۆمپی كەركوك بكرێت.
لەم رووەوە ناسیح شوانی بەڕێوەبەری لاوان و وەرزشی كەركوك بۆ (هەواڵ) ڕایگەیاند:” دوای ئەوەی وەزیری لاوان و وەرزش سەردانی كەركوكی كرد و لە نزێكەوە چاوەی  بە كارەكانی یاریگای ئۆڵۆمپی خشاند بڕیایدا دەست بكرێتەوە بە كار لە پرۆژەی نۆژەنكردنەوە، ئەوەش دوای وەستانی كارەكانی بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ “.
وتیشی:” كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە  سپێردراوە بە كۆمپانیای رەشیدی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و وزە و بەشی ئەندزیاری بەڕێوەبەرایتیمان چاودێری دەكات و لە ئێستاشدا دەست كراوە بە كاری پاككردنەوە و ئامادەباشی “.
شوانی ئەوەشیخستەڕوو:” پێشتر بودجەی تەرخام كراوەی پرۆژەكە 24 ملیار بوو و پاش تەواو بوونی 70% كارەكان پرۆژەكە وەستا لە ئێستادا لە بودجەی تەواوكاری هەمان  بودجە كاری بۆدەكرێت و بە پێیە پرۆژەكە تەواوكاری دەبێت “ 
بەڕێوەبەری لاوانی وەرزشی كەركوك لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” بڕیاروایە پرۆژەكە  لە مانگی حوزیرانی ساڵی  داهاتوو تەواو بێت .

‌ 572 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:26:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved