نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
عەبدوڵڵا كەیفی پەیوندی بەیانەی پێشمەرگەی سلێمانییەوە دەكات



 
عەبدوڵڵا كەیفی هێرشبەری كەركوك و یاریزانی وەرزی رابردووی یانەی ئاكرێ بۆ  وەرزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانییەوە كرد.
سەبارەت بە گرێبەستەكەی عەبدوڵڵا  كەیفی بۆ(هەواڵ)  وتی: “ دوای تەواوبوونی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان  راستەخۆ یانەی پێشمەرگە پەیوەندییان پێمەوە كرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری بكەم “.
وتیشی:”  یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەكێك لە یانە دیارەكانی كوردستانە بۆیە پەیوەندیم بە یانەكەوە كردو تا ئێستاش گرێبەستەكە تەنها بۆ خولی كوردستانە “.
عەبدوڵڵا كەیفی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” جگە لە خۆی سێ یاریزانی دیكەی شاری كەركوك لە ریزی تیپی ئەو یانەیەن، ئەوانیش لەیس حەبیب و حەكیم و سەعدی گۆڵچین “.
كەیفی دەشڵێت:” خوازیارم لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی  ئاستێكی باش پێشكەش بكەم و لە شوێنی ئەو متمانەیە بم كە پێمیان بەخشیوە”.


‌ 505 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:26:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved