نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
نووسەر و كەسایەتی
فارس نەوزاد



زۆربەی مرۆڤەكان هەر لەتەمەنی هەرزەكارییەوە گوڵی بەهرەیان گەش ئەكات و هەر یەكەو لە بوارێكدا، مرۆڤیش هەیە لەخوار تەمەنی هەرزەكارییەوە بەهرەكەی دەرئەكەوێت و دەست ئەكات بە بڵاوكردنەوەی ئەو دەق و دێڕانەی كە لە هەست و نەستیدا بوونیان هەیە بە شێوەیەكی پراكتیكی.
دیارە هەر لە سەرەتای دۆزینەوەی نووسین لەلایەن سۆمەرییەكانەوە و پاشان تەشەنە سەندنی بۆ وڵاتان و شارستانییەتە جیاوازەكانەوە، نووسەران هەوڵیان داوە ببنە ئاوێنەی كۆمەڵگاو هەرچی كێشە هەیە لە كۆمەڵگادا دەربارەی بنووسن و بدوێن و، هاوكات سەرجەم نووسینەكان گوزارشتە لەو هاژووهووژە پەنگخواردووەی كە لە ناخی نووسەر و نوخبەی ڕۆشنبیرانی كۆمەڵگا بوونی هەیە.
هەموو نووسەرێك خاوەنی كەسایەتییەكە، جا ئەم كەسایەتییە پۆزەتیڤ بێت یاخود نێگەتیڤ، هەروەها شێوازی نووسین و گوزارشتكردن لە كێشەكان لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی دیكە و بەپێی ئەو سیستمە سیاسیی و كۆمەڵایەتی و كلتورییەیی..هتد كە بوونی هەیە ئەگۆڕێت.
كوردستانیش بەدەر نییە لە نوخبەی نووسەر و ڕۆشنبیران. كورد لە ڕابردوو و لەئێستادا خاوەنی چەندین نووسەر بووە و بێ ویژدانیش نییە ئەگەر بڵێم بەشێكی كەم لەو نووسەرانە لە بەرەی هاوڵاتیان بوون و تاكە خەم و ئاواتیان خۆشگوزەرانی گەل بێت، بەڵكو ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، ئەبینین كە بەشێكی زۆر لە چینی نووسەر، خەمیان تەنها پارەو خۆ نزیكردنەوە بووە لە سوڵتان و بوونە بە واعیزی سوڵتانەكان.
ڕۆشنبیر ئەبێت پێشەوای كۆمەڵگا بێت و لەكوێ بایی بێت لەوێ شەن نەكات، بەڵكو وەكو دارێك وابێت كە ڕگی داكوتا ئیتر هیچ ڕەشە بایەك كاریگەری لەسەر نەبێت. لێ ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز و كارامەبن و لە بەرەی خاك و نیشتیماندابن، ئەوانە لە مێژوودا بەنەمری ئەمێننەوە، بەپێچەوانەوە، ئەوانەشی كە قەڵەمەكەیان بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان بەكار ئەهێنن، ئەوا ڕووڕەشی لای گەل ئەبن و مێژوو ئەیانكاتە تەنەكەی خۆڵەوە.
خۆش ویستنی قەڵەم و نەفرۆشتنی لەپێناو پارەوپول تەنها لە كەسایەتییانە ئەوەشێتەوە كە هەڵگری ویژدان و درووشمی مرۆڤدۆستی بن. هەروەكو گەورە شاعیر و ڕەخنەگری عەرەب، محەمەد ماغوت ئەڵێت:
نووسین لای من نوێـژ و عیبادەتە، نەپارەوپول و نە دەسەڵات و نە ژن، هیچیان قەرەبووی نووسینم بۆ ناكەنەوە.
ئاخۆ نوخبەی نووسەر و ڕۆشنبیری كوردیی تا چەند لەو وتەیەی ماغوتەوە نزیكە و ئەو شتانەی كە ئەیڵێت كاریگەری بەسەریانەوە نییە؟ ئایا قەڵەمی نووسەران و ڕۆشنبیرانی كورد لەپێناو پێشخستنی فیكری كۆمەڵگای كوردیدایە یاخود لەپێناو حەز و ئارەزووەكانی دەروون؟

‌ 414 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:28:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved