»  هەمەڕەنگ
ئایا نیوەڕۆ خەو سەرچاوەی بەختەوەرییە




بەپێی لێكۆڵینەوەیەك پەیوەندی بەتین لە نێوان نیوەڕۆخەوو هەستكردن بە بەختەوەری هەیە و رۆژنامەی ئەنبندنێت لەسەر زمانی ریچارد وازمان مامۆستای زانكۆی هارتفۆردچێری بەریتانی نیوەڕۆ خەو بۆ ماوەی (30) خولەك دەبێتە هۆی چالاككردنەوەی هەموو خانەكانی مێشك و دەرەنجامی باشی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. 
بەو ماوە كورتەی نیوەڕۆ خەوە مرۆڤ هەست بە بەختەوەری زیاتر دەكات، بەڵام تا ماوەی خەوتنەكە زیاتر بێت ئەگەری سامناكی بەسەر تەندروستییەوە زۆرتر دەبێت، 
ئەم لێكۆڵینەوەیە بەسەر (1200) كەس لە هەردوو رەگەزەكە جێبەجێكراوەو (660) كەسیان بەو نیوەرۆخەوە كەمە هەستیان بە چالاكی و تەندرستی باشتر كردووە، هەرچی(540) كەسەكی تر كە بەموەی جیاجیا خەوتوون تا ماوەی خەوەكانیان زۆرتر بووە زیاتر بەدەست ناجێگیری تەندروستییەوە گرفتار بوونە، هاوبار زۆربەی گەنجان نیوەڕۆ خەویان كەمترە لە بەساڵاچوان. 

‌ 42 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:30:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved