»  هەمەڕەنگ
نامەیەك لە كەسێكی نادیارەوە ئەنتەرنێت هەڵدەگیرسێنێت


باوك و كوڕێك لە گەشتێك بۆ تایمزی لەندەن نامەیەكی سەیر لە ناو شووشەیەك لە كەناری زەریادا دەدۆزنەوە، باوك و كوڕەكە جیمس و هینرینگ بەهۆی پێداگری كوڕەكەوە بۆی دەچن و دەیكەنەوە، دەبینن چەند وشەیەكی ناوازەیە لە لایەن كەسێكی نادیارەوە باس لە عیشقی دووكەس دەكات بە ناوەكانی جۆن و لیزا، لیزا دەمرێت و جۆن لەدوایەوە بەدوو ساڵ بە خەمی لەدەستدانی خۆشەویستەكەی دەمرێت. 
نووسەری نامەكە زۆر بە رۆمانسیانە داوادەكات مۆمێك بۆ رێزلێنان لەو خۆشەویستییە دابگیرسێنن، ئەم نامەیە جیمسی نیگەران كرد، دواتر لە ئینتەرنێت بڵاوی كردەوە بەو ئاواتەی خاوەنەكەی بدۆزێتەوە، بۆی نووسی داواكەتم جێبەجێكرد و ئەوەتا مۆمێكی جوانم بۆیان داگیرساندووە.
هەواڵەكە بە خێرایی تیشك بڵاوبووەوەو بەكارهێنەرانی فەیسبووك لە بەریتانیا هەموویان وەك وەفادارییەك بۆ ئەو دوو عاشقە مۆمیان بۆ ئەو كارەساتە داگیرساندو بڵاویان كردەوە.

‌ 28 جار بینراوه‌
9/8/2018 9:30:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved