»  ناوچەیی
لە هەر پێنچ چركەیەكدا منداڵێك لە برسا دەمرێت



رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ(FAW) ئاشكرایكرد:” ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەدەستی برسێتییەوە دەیانناڵاند لە ساڵی رابردوودا گەیشتبووە (821) ملیۆن كەس لە جیهاندا”.
جۆزێ گرازیانۆ داسیلڤای بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرەكی رێكخراوەكە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رایگەیاند:” ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە دەستی برسێتییەوە دەناڵێنن بۆ سێ هێندە زیادی كردووە”. وتیشی:” ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە جیهاندا بە دەستی برسێتییەوە دەیانناڵاند لە ساڵی رابردوودا گەیشتە  (821) ملیۆن كەس، بە واتای لە كۆی نۆ كەس كەسێك برسییەتی”.
پوختەی راپۆرتی رێكخراوەكە، ئاماژە بەوەشدەكات:” نزیكەی (151) ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان بە هۆی برسێتییەوە توانای گەشەكردنی جەستەییان نەماوە”.
لای خۆشییەوە، دیڤد بیزلی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوەكە وتی:” بە هۆی برسێتییەوە لەهەر پێنج چركەیەكدا منداڵێك دەمرێت”.

‌ 146 جار بینراوه‌
9/14/2018 9:56:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved