»  عێراق
60 هەزار حاڵەتی ژەهراویبوون بە هۆی پیس بوونی ئاو لە بەسڕا تۆمار دەكرێت


نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەسڕا، بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی ژەهراوی بونی بەهۆی پیسی ئاوی خواردنەوە راگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد:” حاڵەتەكە گەیشتووەتە 60هەزار.
مەهدی تمیمی، بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەسڕا رایگەیاند:” بە نیگەرانییەوە چاودێری بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی پیسبوون و لە پارێزگاكە دەكەین و حاڵەتەكانی ژەهراوی بوونیش بە هۆی ئاوی پیسەوە گەیشتونەتە (60) هەزارو ئەوەشی بە كارەساتێكی ژینگەیی زۆر مەترسیدار لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی بەسڕا لەقەڵەم دا.
تمیمی سەرسوڕمانی خۆشی لە بەدەنگەوە نەهاتنی بەپرسانی پەیوەندیدار دەبڕی لە پێدانی ئاوی پێویست بە هاوڵاتیان لە كاتێكدا رێژەیەكی باش لە ئاوی پێویست هەبوو.
تمیمی داواشی لە وەزارەتی تەندروستی كرد بە ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی پشكنینی توشبووان بە هۆی پیس بوونی ئاوو  گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن بە زووترین كات. 
 

‌ 481 جار بینراوه‌
9/14/2018 9:57:35 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved