نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  ناوچەیی
كۆشكی سپی: وەڵامی خێرامان بۆ هەر هێرشێكی ئێران دەبێت لەناو عێراقدا


واشنتۆن هۆشداری توندی دایە ئێران و رایگەیاند “وەڵامی دەستبەجێ و توند ”یان دەبێت بۆ هەر هێرشێك كە هاوپەیمانەكانی تاران لە عێراق بۆ سەر دامەزراوەكانی ئەمریكا ئەنجامی بدەن.
كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا تارانی  تۆمەتبار كرد بەوەی رێگری نەكردووە لەو هێرشانەی كە بەمدواییە كرانە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە بەسڕا و كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە بەغدا.
لە راگەیەندراوەكەی نوسینگەی راگەیاندنی كۆشكی سپیدا هاتووە كە ئێران كاری نەكردووە بۆ راگرتنی هێرشی ئەو گروپە عێراقییانەی كە لەڕووی دارایی و مەشق و پڕچەككردنەوە هاوكارییان دەكات.
جەختیشیكردەوە ئەمریكا بەرپرسیارێتی هەر هێرشێك دەخاتە ئەستۆی ئێران كە ببێتە هۆی پێكانی ئەندامەكانمان و زیان بە دامەزراوەكانی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان بگەیەنێت، ئەوكاتیش “ئەمریكا لەپێناو بەرگریكردن لە گیانی ئەمریكییەكان، دەستبەجێ و بەتوندی وەڵامی دەبێت”.
رۆژی هەینی رابردوو سێ مووشەك لەنێو ناوچەی سەوز كەوتنەوە كە باڵیۆزخانەی ئەمریكای تێدایە، بەڵام بێئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.
كونسوڵخانەی ئەمریكاش لە بەسڕا دەكەوێتە نزیك فڕۆكەخانەی شارەكەوە كە ئەویش رۆژی شەممەی رابردوو رووبەڕووی هێرشی مووشەكی بووەوە.
لای خۆشیەوە هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئێرانی تۆمەتباركرد بە دەستوەردان لەكاروباری عێراق و رایگەیاند كە رۆڵێكی خراپ لە عێراق و ناوچەكەدا دەبینێت.
هاوكات هێرشە مووشەكییەكەی شەممەی رابردووی سەر بارەگاكانی هەردوو حزبی دیموكرات لە كۆیە، بە هەوڵی ئێران بۆ دروستكردنی ناسەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە وەسفكرد.


‌ 1280 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:00:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved