نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
 بەرپرسانی عێراق هەڕەشە لە پارێزەرانی دەسگیراوانی داعش دەكەن


هەفتەی پێشوو هەندێك لە پیاوانی ئەمنی عێراقی هەڕەشە لە پارێزەران دەكەن و هەندێكیشیان دەستگیر دەكەن كە گوایە هاوكاری یاساییان بۆ گومان لێكراوان بە تێوەگلان لەگەڵ داعش كردووە.
پارێزەران دەڵێن:” بە پێی بڕیارەكانی رێكخراوی نێو دەوڵەتی و وەكو ترسێك لەسەر ژیانی خۆیان كار لە بواری پارێزەری و بەرگری لەو كەسانە دەكەن كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە”.
هەروەها وتیشیان:” ئێستا وەزارەتی بەرگری خۆی پارێزەر بۆ تاوانبارەكان دابین دەكات، هاوكات رێگری دەكات خزمەتی یاسایی بە خاو خێزانەكانیان بكرێت”.
لوما فەقێ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (هیومان رایتس وۆچ) دەڵێت:” حكومەتی عێراقی لەو بارەیەوە كۆتوبەندی  زۆری خستۆتەسەر پارێزەران بتایبەتی لە بواری خزمەتی یاسایی، ئەمجۆرە هێرشانە نایاسایین و شوێنەواری نابەجێ لەسەر باڵادەستی یاسا جێدەهێڵێت”.
لە نامەیەكیشدا ناوبراو دەڵێت:” رێكاری یاسایی بەتەنها بەشێك لە عێراقییەكان دەگرێتەوە”.
لە هەردوو مانگی تەمموزو ئابی ئەمساڵدا رێكخراوی ناوبراو چاوپێكەوتنی لەگەڵ (17) پارێزەر كردووە كە لە موسڵ و دەوروبەری كاردەكەن لەبارەی خومەتی یاسایی دوای شەڕی موسڵ كار بۆ ئەو خێزانانە دەكەن كە خاوەنەكانیان بەداعشەوە تێوەگلاون و داواكارن بەڵگەنامەی مەدەنییان پێبدرێت لەو ناوچانەی كە حكومەت تیایدا باڵا دەستەو چاوەڕوانی چاودێری دەوڵەت دەكەن لە رێگای فۆرمی خۆراكەوە كە زۆربەیان بەڵگەنامە رەسمییەكانیان لەماوەی شەڕی داعشدا لە دەست داوە.

‌ 1126 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:02:38 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved